کلۆر خۆی له‌بنه‌ره‌تدا ژه‌هره ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌کاربێت به‌ڵام بۆ پاکردنه‌وه‌ی ئاویخواردنه‌وه له به‌کتریا و ماده‌ی زیانبه‌ش به‌کاردێت .
بمانه‌وێت ئاوێک خاوێن بکه‌ینه‌وه و بۆ خواردنه‌وه بشێت نابێت له لیترێک ئاو زیاتر له 4 میلیگرام کلۆری تێدابێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی جاره‌کان له‌وبڕه زیاتری تێدایه‌وه ژماره‌یه‌ک زیان به‌ته‌ندروستی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت .
ئه‌وزیانانه‌ش کلۆربه‌له‌شی ده‌گه‌یه‌نێت بریتین له ئه‌گه‌ری توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵان زیاد ده‌کات ، رێژه‌ی کۆلیسترۆڵ به‌رزده‌کاته‌وه ، ئه‌گه‌ری توشبون هه‌ناسه‌توندی زیاد ده‌کات ، توشی هه‌ستیاری پێست و چاومان و بۆری هه‌ناسه‌مان ده‌کات .
باشترین رێگه بۆئه‌وه‌ی بڕی کلۆر له‌ئاودا بزانرێت ئه‌وه‌یه ئامێری تایبه‌ت به پشکنینی ئاو به‌کاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئاوه‌که رێژه‌ی رێگه پێدراوی کلۆری تێدایه .
به‌شێوه‌یه‌کی ئاسان و ته‌ندروست ده‌توانین ئاوی کلۆراوی پاکبکه‌ینه‌وه
•ئاسانترین رێگه ئه‌وه‌یه هه‌موجارێک ئاو ده‌خۆینه‌وه چه‌ند دڵۆپێک ئاوی لیمۆی سروشتی بکه‌ینه‌وه ناو ئاو خواردنه‌وه‌که ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕێکی زۆر ڤیتامین C تێدایه و ئاوه‌که خاوێنده‌کاته‌وه .
•به‌هه‌مانشێوه ده‌توانرێت ڤیتامین C تێبکرێت ، ئه‌وڤیتامینانه‌ی لای ده‌رمانخانه‌کان ده‌ست ده‌که‌وێت ، یه‌ک میلیگرام ڤیتامین C ده‌توانێت لیترێک ئاو پاکبکاته‌وه .
•یان ده‌توانین ئاوه‌که بکوڵێنین و ساردبکینه‌وه و دواتر بیخۆینه‌وه ، ماوه‌ی 15 خوله‌ک ده‌یکوڵێنین دواتر که‌ساردبووه‌وه ده‌یخۆینه‌وه .
•یان ده‌توانرێت ئامێری پاڵاوتن به‌کاربهێنرێت و ئاوی ناوماڵی پێپاکبکرێته‌وه .
سه‌رچاوه : livehealthier