رۆژی جیهانی ژینگە،دۆخی ناڵەباری ژینگە لە ئێران

0
1065

نووسین:سەعید با‌غی

لە ٥ی ژوئەنی هەموو ساڵێك لە سەرجەم وەڵاتەکان بە گشتی و ژینگەپارێزان بە تایبەتی یادی ڕۆژی جیهانی ژینگە دەکەنەوە. مێژووی رۆژی جیهانی ژینگە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1972 زایینی كە لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنگرەی ستۆكهۆڵمی تایبەت بە ژینگە ئەو رۆژەیان بە رۆژی ژینگە ناوزەد کرد، هەر لەو رۆژەدا بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژینگەیان پەسەند کرد ،کە دا ئێستاش دوای 36 ساڵ لە سەرجەم وەڵاتانی جیهان بەشێوەی جیاواز یادی دەکرێتەوە.

ئەم ڕۆژە بۆنەیەكە بۆ هۆشیاریی زیاتر لە بواری ژینگەدا و بۆ سەرنجڕاكێشانی سیاسەتمەدار و بڕیاربەدەستانی جیهان بەلای ژینگەدا، دروستكردنی بایەخ پێدانێكی جیهانی بە ژینگە.
هەروەها ئاماژەیەكە بۆ پەرەپێدان بە ڕۆڵی كۆمەڵگا لە گۆڕینی هەڵوێستەكان بە ئاراستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و دروستكردنی هەستێكی جیهانیی لای دانیشتووانی گۆی زەوی كە چارەنووسی هەموویانی بەیەكەوە گرێداوە.

لە حاڵێکدا کە سەرجەم وەڵاتانی دونیا دا هەنگاو بۆ چارەسەر کردنی یەکجاری کێشەکانی تایبەت بە ژینگە دەدرێت،دەبینین لە وەڵاتی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نەک هەر هەوڵ بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشە ژینگەییەکان نادرێت ڕۆژانە شاهێدی ئەوەین کە لەلایەن خۆدی کاربەدەستانی ئەو حکومەتەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک هەوڵ بۆ لە ناو بردنی دەدرێت.ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە سەرجەم وەڵاتانی دونیادا یەکێک لە ئەرکەکانی حکومەت دابینكردنی پێداویستییەكانی مرۆڤ لە بواری ژینگەییەوە کە لە مافە سەرەكییەكانی هەر کۆمەڵگا و تاکێکی کۆمەڵگا وەك بەشێك لە مافەكانی مرۆڤە.
یەکێک لە ئەرکە سەرکیەکانی حکومەت،دۆزینەوە میکانیزمێکی گۆنجاو بۆ رزگار بوون لە پاشماوەکان و پاشەرۆکان،پاراستنی دارستانەکان،پاراستنی ئاژەڵان ،زیاد کردنی رووبەری سەوزایی،دۆزینەوەی سیستمێکی گۆنجاو بۆ ئاوەڕۆکان و هەروەها دابین کردنی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە، …..کە لە مافە سەرەتاییەکانی هەر مڕۆڤکی کۆمەڵگان،کە بۆ جێبەجی کردنی ئەمانە ئیڕادەیەكی بەهێزی سیاسیی و ئیدارەیەكی زانستیانەی ژینگەیی دەوێت،لە هەمان کاتیشدا پابەند بوون بە ڕێكەوتنامە نێودەوڵەتیەكان تایبەت بە ژینگە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە وەڵاتی ژێر دەسەڵاتی کۆمار ئیسلامی ئێران پاش تێپەر بوونی زیاتر لە سێ دەیە لە دەسەڵات داری، رۆژ بە رۆژ دۆخی ژینگە بە دەست نەبوونی میکانیزمێکی درۆست و گۆنجاو دەناڵێنێت ،بە پێچەوانەی هەموو وەڵاتانی دنیا کە پەرە بە پاراستنی بواری ژینگە دەدەن لە دەسەڵاتی ژێر دەست کۆماری ئیسلامی ئێراندا هیچ هەوڵێک بە مکیانیزمەکردنی پاشماوەکان و دەر چوونی ئاورۆەکان و نەبوونی پیلانێکی گۆنجاو ، هەروەها زۆر کردنی سەوزایی شارەکان پاک کرنەوە ناوچە مین ڕێژکراوەکانی کاتی شەڕ……
ئەمانە و دەیانیتر کە لە حکومەتی ئێران نە کە کاریان لە سەر نەکراوە بەڵکۆ بەشێوەیەکی سیستماتیک بە تایبەت لە کوردستان هەوڵ بۆ لە ناو بردنی ژینگە دەدرێ.لە ماوەی ۱٥ ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە ناوچە کوردیەکاندا رژیم بە درۆست کردنی بنداو،راکێشانی دەیان جادەی نایاسایی کە بووتە هۆی لەناو چوونی هکتارها لە لێرەوارەکانی کوردستان، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکان،دەرهێنانی ئاسەوارە مێژوویەکان و دزینیان بۆ تاران ئەمانە و دەیانیتر ،کە نمۆنەی هەرە نوێی بڕینەوەی دارەکانی نێو شاری مەهاباد لە لایەن شارەوانی ئەوە شارەوە کە بووە هۆی نارەزایەتی زۆربەی ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکانی کوردستان.
بەستنی بنداوی داریان لە هورامان و ژێر ئاو کەوتنی کانی بڵ تەنیا بە لە ناوچوونی کانی بڵ کۆتایی نەهات و لەو کارەساتە مێژوویەدا چەندین ئاسەواری مێژوویی ناوچەی هۆرامان بە دەستی ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەت دەرهێنرا و بەرەو تاران رایان گۆاستنەوە.کانی بڵ جگە لە گرنگیی سروشتیی کانی بڵ کە ساڵانە نزیکی ١٥٠ ملیۆن مەتری چوارگۆشە ئاوی پاکی دەدا دەرەوە و ھەروەھا گرنگیی تووریستی، ئەم کانیە لە بواری مێژوویی و کلتوورییەوە گرنگییەکی تایبەتی بۆ خەڵکی کوردستان بە تایبەت ناوچەی هورامان هەبوو، نزیک بوونی کانی بڵ لە گوندی ھەجیج و مەزاری کۆسەی ھەجیج بوە بە ھۆی ئەوە کە ئەم کانییە گرنگیەکی تایبەتی بۆ خەڵکی کوردستان ببێت،ئەم کانییە مێژووییە بە ھۆی ئاوگیریی بەنداوی داریانەوە کەوتوەتە ژێر ئاوی ئەو بنداوەوە ھەروھا کۆمەڵێک گوند و شوێنی مێژوویی وەکوو بەشێک لە گوندی ھەجیج دەباتە ژێر ئاوەوە و ئێستاش مەترسی ژێر ئاو چوونی کۆسەی هەجیج لە ئاردایە.

ئەمە تەنیا یەکێ لە حاڵەتەکانە کە رژیم ڕۆژانە لە کوردستاندا بەرێوەیان دەباو لە ئێستاشدا لە ناوچەی ژاوەرووی سنە بە درۆست کردنی بنداوی ژاوە بەشێکی بەرچاو لە زەوی و زاری خەڵکی لەو ناوچەدا دەکەوێتە ژێر ئاوی ئەو بنداوەوە،لەم پیوندیەشدا ژینگە دۆستانی کوردستان دەستەو وستان رانەوستاون و هەر وەک کەمپینی کانی بڵ کە دیتمان چۆن

هەوڵیان دا بۆ پاراستنی کانی بڵ کە زۆربەی خەڵکی کوردستان ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان پشتیوانییان لێ کرد،کە ئەوەش لەلایەن کار بەدەستانی ئێرانەوە چەندین جار رووبەڕووی هەڕەشە و دەست بەسەرکردنی ئەندامانی ئەو کەمپینەوە بوو.

لێرەدا چەند پرسیار دێتە پێش ئەوەیە کە ئایا کۆماری ئیسلامی کە یەکێک لە بەرهەم هێنەرانی گازی سرووشتی و خاوەنی دەیان کێڵگەی نەوتییە ناتوانێ لە بۆاری ماڵیەوە ئەو کێشانە چارەسەر بکات؟؟؟
ئایا تا ئێستا ئەو پرسیارەمان لە خۆمان کردووە کە ئەو هەموو پارە کە ئێران لە گاز و نەوتی ئەو وەڵاتەوە بە دەست دێت لەکام رێدا خەرج دەکرێت؟؟؟؟
بۆ دەبێ لە کوردستاندا هەموو شتێک بە چاوی ئەمنیەتییەوە سەیر بکرێ ،تەنانەت هەوڵێکی خاوێن کردنەوە،یان چاندنی نەمامێک؟؟؟
ئەوەی کە رۆن و ئاشکرایە ئەوەیە لەو حکومەتەدا هیچ گرنگییەک بە مافەکانی مڕۆڤ لەو وەڵاتەدا نەدراوە و سەرجەم پارەی ئەو وەڵاتە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بۆ بە دەست هێنانی کەرەستەی نیزامی سەرف کراوە و هەر وەک هەمووان دەزانن کە رژیم لە وەڵاتانی دەورووبەر وەک سوریە و عێراق لۆبنان…. ساڵانە بە ملیاردها دۆلار خەرجی کەرەستەی نیزامی دەکات و کۆژرانی دەیان پاسدار لە وەڵاتی سووریە پێشاندەری ئەو راستیەیە.
ئێستاش دوای سی و چەند ساڵ لە حکومرانی ئەو وەڵاتە تا ئێستاش وەزارەتی پەروەردەی ئەو وەڵاتە بەو ئاستە نەگیشتووە کە لە قۆتابخانەکاندا کتێب یان وانەیەکی تایبەت بە پاراستنی ژینگە نییە و سەرەرایی نارەزایەتی هاووەڵاتیان و ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان ئەو داواکاریە جێبەجێ نەکراوە.

ئەوەی راستی بێت ئازارەکان تایبەت بە ژینگە لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان ئەوەندە زۆرە کە لە یەک یان دوو بابەت باسیان ناکرێ،بەڵام ئەوەی جێگای شانازی و دڵخۆشکەرییە کە لە کوردستان خۆرهەڵات لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا هەوڵێکی جوان دەستی پێ کردووە و ڕۆژانە شایدی خاوێن کردنەوە خۆرسکی شار و گۆند و سیرانگاکان و سۆتاندنی قەفەسی باڵندەکان و بەرەنگار بوونەوە لە ئاگرکەوتنەوەکان لە کوردستان ئەوە دەر دەخات بە نیسبت ناوچەکانیتری ئێران خەڵکی هۆشیاری کوردستان بەو ئاستە لەرۆشنبیریە گەیشتووە،کە بە راستی ناکرێ حاشای لێبکەین ڕۆلی بەرچاوی ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان کە بەبێ یارمەتیدانی هیچ ناوندێکی حکومەتی تەنانەت زۆرجار پێشیان بە کارەکانیشان گرتووە رووبەڕووی هەڕەشە و دەست بەسەرکردن بوونەتەوە،نابێ لەبەر چاونەگیردرێت و شایانی رێزە و پێ زانینە.