بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەنجومەنی ژیوای لە شاری پاوە لەبارەی پرسی ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان سمینارێکی تایبەتی بەڕێوەبرد.
لەم سمینارەدا هەژمارێکی بەرچاو لە خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزی بەشدارییان کردبوو.
لەسەرەتای ئەم سمینارەدا، دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی ژیوای پاوە بەخێرهاتنی میوانانی کرد.
پاشان فیلمێکی ئامووزشیی لەبارەی چۆنیەتی کۆنتڕوڵکردنی ئاگرکەتنەوەی ژینگە و دارستان بڵاو کرایەوە.
لە درێژەدا، د.فریدون و هەروەها ئیرەج ڕەحیمی باسێکی زانستی لەسەر ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان پێشکەش کرد.
ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم سمینارە لەلاین ئەنجومەنی ژیوای ــوە، هوشیاری دان بە خەڵک لە بارەی ئاگرکەوتنەوەکان ڕاگەیەندراوە.