بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری ئابدانان

0
1231

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزیەکان لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە لە شارە جیا جیاکانی کوردستان بە شێوويی خۆ ڕسک درێژەی هەیە.

ڕۆژی سێ شەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧١٦ی کوردی خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە شاری ئیلام بە هاوکاری گرووپی شاخەوانانی”بنار” هەروەها گرووپی ژینگەپارێزی “ئابدانان خاوێن” لە هەڵمەتێکی خۆرسکدا سەرجەم گەڕکی “هزاردر”یان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چالاکانی ژینگەپارێزی کورد لە سەرجەم شارەکانی کوردستان ڕۆژانە بە شێووەی خۆڕسک هەڵمەتی خاوێن کردنەوە، نەمام چاندن… بەرێوە دەبەن.

photo_2017-01-24_20-17-21

photo_2017-01-24_20-17-13