بەرێوە چوونی هەڵمەتێکی بەروو چاندن لە شارەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان

0
1127

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆمەڵێک لە خەڵکی ژینگەپارێزی شاری سنە بە هاوکاری کۆمەڵێک لە ئەنجۆمەنە خەڵکیەکانی ئەو شارە لە ئاویەری سنە هەڵمەتێکی بەرینی بەروو چاندنیان بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ١٩ی سەرماوزی ٢٧١٦ی کوردی کۆمەڵێک لە ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکانی شاری سنە پێک هاتوو لە ئەنجۆمەنی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز، ئەنجۆمەنی شنەی نۆژین، “رفتگران طبیعت” گرووپی شاخەوانی سیروان و بە هاوکاری خەڵکی ئەو شارە لە پارکی گەشتیاری ئاویەری سنە هەڵمەتێکی بەرینی بەڕوو چاندنیان بەرێوە برد.

لەم هەڵمەتەدا کە بە بشداری کۆمەڵێکی بەر چاو لە ژینگەپارێزانی شاری سنە بەرێوە چوو زیاتر لە ٥٠٠٠ هەزار توویی بەروو، بائەم، بڵاڵووک… لەو شوێنانەی کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن دژمنانی سرووشتی جوانی کوردستانەوە سووتێنرا بوو چێنرا.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری کامیاران لەلایەن خەڵکی ئەو شارە و کۆمیتەی ژینگەپارێزی حزبی وەحدەت شاخەی کامیاران پێنجەمین هەڵمەتی”وارانی بەروو”یان لەو ناوچە بەرێوە برد.

لەم هەڵمەتەدا کە بە بشداری کۆمەڵێک لەخەڵکی ژینگە دۆستی شاری کامیاران بەرێوە چووە زیاتر لە ٢٠٠٠ تووی بەروو لە سیرانگایی “کوبکار” لە ژێر درۆشمی بەروو هێمای خۆراگری و سەر سەوزی زاکڕۆسە چنێرا.

هەر لە پیوندیەدا لە شاری بانە لەلایەن گرووپی شاخەوانی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین دوایی رێپێوانێکی چەند لاتژمێری لە بناری سوور کێو هەڵمەتێکی بەروو چاندنیان بەرێوە برد کۆمەڵێکی بەرچاو بەروویانیان لەو شوێنە چاند.

هەر لەو پیوندیەدا ئەنجۆمەنی پاژین لە بڵاو کردنەوەیەکی خۆیدا داوای لە جەماوەری شاری بانە ئەو ناوچە کردووە کە لەم وەرزەدا کە ئەچنە ناو سروشت و بۆ کەژوانی لەبەر خۆیانەوە دەست بدەنە چاندنی بەڕوو و دەنوی قەزوان و بایام و گۆێژ تا ژینگەی وڵاتەکەمان کە خەساری پێ گەیشتووە بژیێتەوە.

photo_2016-12-09_21-47-38

photo_2016-12-09_21-47-44

photo_2016-12-09_21-48-05

photo_2016-12-09_21-48-14

photo_2016-12-09_21-48-20

photo_2016-12-09_21-48-27

photo_2016-12-09_21-49-06

photo_2016-12-09_21-49-14

photo_2016-12-09_21-59-10

photo_2016-12-09_21-59-17

photo_2016-12-09_21-49-49