بەرێوەچوونی هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە سەراوی رەوانسەر

0
1250

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی چرۆ لە شاری رەوانسەر لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا هەڵمەتێکی نەمام چاندنی لە شاخەکانی پشت سەراوی رەوانسەر بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ٢٠ی رەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی ئەنجۆمەنی چرۆ لە شاری رەوانسەر بە هاوکاری بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ژینگە دوست بە تەیبەت مندالانی  ئەو شارە هەڵمەتێکی بەرینی نەمام چاندیان لە شاخەکانی پشت سەراوی رەوانسەر بەرێوە برد.

لەم چالاکییەدا کە بەمەبەستی بۆژانەوەی سرووشتی ئەو شۆێنە کە لەماوەی ئەمساڵەدا چەندین جار لەلایەن کەسانی هەلپەرەستەوە ئاگری تێبەردرا بوو بەرێوە چوو.

ئەنجۆمەنی چرۆ لە شاری رەوانسەر لە ماوە رابردوودا ڕۆژانە هەوڵی بۆ پاراستنی بە تایبەت سەراوی جاوەری و سەراوی رەوانسەر داوە لە ناوچەدا چەندین چالاکی جپرواجۆر بۆ بۆژانەوەی ژینگە و سرووستی ناچەبەرێوە بردووە.

This slideshow requires JavaScript.