بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت، دووچەرخە سوارییان بۆ ژنانی مەریوان قەدەغە ڕاگەیاندووە.
لەم پێوەندییەدا هەواڵنێری ژینگەوان لە مەریوانەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 5ی گەلاوێژ کە ڕۆژێ بەبێ تڕومبێڵ بوو لە مەریوان لەگەڵ دژکردەوەی ناوەندە حکوومەتییەکان بەرەوڕوو بوو.
دەوترێ کە هێزی ئینتیزامیی حکوومەت لە مەریوان پێشیان بە دووچەرخەسوارەکان گرتووە و ویستوویانە کە بەڵێنیان لێ بسێنن کە چیدیکە دووچەرخەسواری نەکەن.
هێزە ئینتیزامییەکان وتوویانە کە دووچەرخەسواری لەبەر چاو خەڵکەوە حەرامە و ڕێگەپێدراو نییە.
دەوترێ کە ناڕازییان هەموویان پێکەوە لەبەردەم ماڵی پێش نوێژی مەریوان کۆبوونەوەتان گرتووە.