ژینگەوان: بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بیست و سێهەمین ژمارەی مانگنانەی چیا کە تایبەتە بە پرسی ژینگە و ژینگەپارێزی کوردستانی ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە.
مانگنانە ژماره ٢٣ی ئەم جارەی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا كۆمهڵێك بابهتی کۆمەڵایەتی بە تایبەت ژینگه پارێزی له خۆ گرتووه، کە له لایهن ئهنجومهنی سهوزی چیا لە شاری مەریوان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
جێگایی ئاماژەیە کە ئێوەی خۆێنەر و ژینگە دۆستانی ئازیز دەتوانن لە سەنتەرەکانی ڕۆژنامە و گۆڤار فرۆشییەکاندا ئەم مانگنامە بکڕن.
ئەم مانگنامە لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت مەریوان، سنە، و کرماشان و ورمێ دەست دەکەوێت.