بەپێی راپۆرتی گەییشتوو بە ژینگەوان، هاووڵاتیانی شاری بۆکان لە رۆژهەڵات چوون بە هانای پەلەوەرەکانەوە.
بەهۆی بارینی بەفر و سەرمای زۆرەو و بۆ ئەوی کە باڵندەکان نەمرن دانەوێڵە گەیەندرایە پەلەوەرەکان.
پێشتر لاوانی ژینگەدۆستی شارەدێی نێ ئەم چالاکییەیان بە شێوەیەکی دیکە بەڕێوە بردبوو.
کوردستان لەماوەی چەند ساڵی دواییدا بەهۆی هەبوونی رێکخراوە مەدەنی و ژینگەپارێزییەکان، لەکاروبارە فەرهەنگی و ژینگەپارێزییەکاندا ئاڵاهەڵگر بووە.