بڕینەوەی چەندین دار بە بڕیاری شارەوانیی شاری کەنگاوەر

0
978

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە بڕیارێکی سەیری شارەوانیی شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان، چەندین داری بەتەمەنی ئەو شارە بڕدرانەوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی سەرماوزی ٢٧١٦ی کوردی، شارەوانی شاری کەنگاوەر، لە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا چەندین داری بەتەمەنی لە شەقامی”شۆهەدا” بڕیوە.

یەکێک لە هاووڵاتیانی ئەو شارە لە پێوەندیەکدا لەگەڵ ژینگەوان ڕایگەیاند، ئەو کارە لە سەر داوای هێزەکانی سپای پاسدارانی ئەو شارە بە ڕێوە چووە کە شارەوانی بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەر چەشنە پرسێکی پێوەندیدار بە ژینگەوە ئەنجام دراوە و جگە لە زیانی ژینگەیی کۆمەڵێک زیانی مادیشی بەدواوە بووە.

شایانی باسە کە چالاکانی ژینگەپاریزیی ئەو شارە بەرانبەر ئەم کارەی هێزەکانی سپاە وهەروەها دەرکردنی مۆڵەت لەلایەن شارەوانیەوە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە کە تا ئێستا هیچ کەس یان ناوندە  پیوندییدارەکانی حکومەت وڵامییانی نەداوەتەوە.

پێشتریش لە سەروای ڕوانسەر لە شاری کرماشان، لەلایەن شارەوانیەکانی ئەو شارانەوە بڕیاری هاوشێوە درابوو و بە دەیان دار کاجیان لە سەراوی ڕوانسەر بڕیبۆوە و تا ئێستاش هۆکار ناروونە.

photo_2016-12-06_00-59-24

photo_2016-12-06_00-59-27

photo_2016-12-06_00-59-30

photo_2016-12-06_00-59-33

photo_2016-12-06_00-59-38

photo_2016-12-06_00-59-42