بڕینەوەی دار بەبیانووی جۆراوجۆر و هەوڵێک بۆ لەناوبردنی ژینگە

0
543

بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، ڕۆژی دووشەممە شەشی بانەمەڕی 2716ی کوردی، تەنیا چوار ڕۆژ پاش ڕۆژی جیهانیی زەوی، دارێک لە حەوشەی قوتابخانەیەکی مەریوان بڕدرایەوە.
بەرپرسانی قوتابخانەی دواناوەندیی هزری مەریوان (اندیشه) لەگەڵ ئەوەی کە ئەم خەسارەیان لە ژینگە داوە، بە جۆرێک لە جۆرەکان بێڕێزییان بەو چالاکییە ژینگەپارێزییانەی مەریوان کردووە کە گیانی خۆیان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان دەخەنە مەترسییەوە.
ئامانجێکی دیکە لە بڕینەوەی دارێک لە شوێنێکی پەروەردەییدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە قوتابی بەدوور لە کلتووری ژینگەپارێزی پەروەردە بێت.

چەند ڕۆژ پێش، ژینگەوان هەواڵێکی لەبارەی بڕینەوەی 500 بن دار لەلایەن شارەوانیی نەغەدەوە بڵاو کردبووە و لەم هەوڵە وەکوو کارەساتێکی ژینگەیی ناوی بردبوو.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتبوو: لەلایەن شارەوانیی نەغەدەوە جەنایەتێکی ژینگەیی لەرێگا دایە. بڕیار وایە شارەداری نەغەدە لە دوایین پرۆژەی خۆی شەقامی نەبووەتی نەغەدە بەرین بکاتەوە کە بۆ ئەو مەبەستە پتر لە ۵٠٠ دار دەبی ببڕدرێنەوە.

ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت ساڵانە بە بیانووی پرۆژەی جۆراوجۆر ژینگەی کوردستان دەشێوێنن و ئەمەش وەکوو لەنابردنی سیستماتیکی ژینگەی کوردستان چاو لێ دەکردرێت.
ناڕەزایەتیی ژینگەپارێزان و خەڵکی کوردستانیش لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە هیچ بایەخێکی پێ نەدراوە.