دوو ئەنجومەنی ژینگەپارێزی لە سنە و مەهاباد و ئاگاداری بۆ بەڕێوەبردنی چالاکی

0
648

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد بۆ دووەمین جار بە هاوکاریی خەڵکی ژینگەپارێزی کوردستان دەچێتە هانای پەلەوەرەکانەوە.

ئەم ئەنجومەنە ژینگەپارێزییە راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە وە دووتۆی ئەم راگەیەندراوەدا داوای لە خەڵکی مەهاباد و دەوروبەری کردووە کە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی دانەوێڵە و ورتکەنان لە ژینگه و بەتایبەتی دەوروبەری گۆلی کانی بەرازان هاوکاریان بن.

ئەم چالاکییه رۆژی هەینی 25ی بەفرانبار کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی لە گوندی خورخورە بەڕێوە دەچێت.

هەر لەو پێوەندییەدا ئەنجومەنی خاوێنکەرەوەکانی ژینگەی کوردستان ، ئەم جۆرە چالاکییە بەڕێوە دەبەن .

ئەم ئەنجومەنە رایگەیاندووە کە هەینی 25ی بەفرانبار لە پارکی منداڵ ئەم چالاکییە کاتژمێر 9 و نیوی سەرلەبەیانی دەست پێدەکات.