ئەنجومەنی هۆگرانی ژینگەی ئیلام چالاکیی چاندنی تۆی بەڕوو بەڕێوەدەبەن

0
714

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەنجومەنی هۆگرانی ژینگەی ئیلام (انجمن دوستداران محیط زیست ایلام)، لە راگەیەندراوێکدا داوای لە خەڵکی ژینگەپارێزی ئیلام کردووە کە لەم هەڵمەتەدا لەگەڵیان بەشدار بن.

ئەم ئەنجومەنە ژینگەپارێزییە شوێنی کۆبوونەوەی هاووڵاتییانی قەراخ هوتێل زاگروس راگەیاندووە و پێی لەسەر ئەوە داگرتووە کە چالاکییەکە لە پارکی جەنگەڵیی چغاسەوز کاتژمێر 14 ی رۆژی هەینی 26 بەفرانبار بەڕێوەدەچێت.

ماوەی چەند ساڵێکە کە گرینگی دان بە ژینگە بووەتە بەشێک لە کلتووری کوردستان و لەم جۆرە هەڵمەت و چالاکییانە چەند ساڵه کە بە دەستپێشخەری ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان لە سەرتاسەری کوردستان بەڕێوەدەچن.