ئاگر ژینگەی نیشتمان دەکاتە خۆڵەمێش و حکوومەت بێدەنگە

0
682

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، ئاگرتێبەردانی ژینگەی نیشتمان تا ئاستێک بەرز بووەتەوە کە ئاگری ناوچەیەک دەگاتە ناوچەیەکی دیکەی کوردستان.

لەم پێوەندییەدا هەواڵنێری ژینگەوان لە کامیاران ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ لە گوندی پەرتاڵە لە کامیاران ئاگر لە لێڕەوارەکان بەردراوە.

ئەم ڕاپۆرتە باس لەوەدەکات کە ئەو ئاگرکەوتنەوە بە ئاستێک بەربڵاو بووە کە گەییشتووەتە گوندی مامن و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی نیشتمان گەیاندووە.

هەواڵنێری ژینگەوان باسی لەوەکرد کە ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت هیچ هەڵوێستێکیان لەو بارەوە لە خۆ نیشان نەداوە.

ئەمە 333ــمین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکان لە کوردستان بوو لە دوو مانگی ڕابردوودا و بەشێوەیەکی بەرچاو ئەم شەپۆلە ڕوو لە بەرینبوونەوەیە.

ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان هەروەها باس لە ئاگرتێبەردانی ژینگەی نیشتمان لە شاری بانە دەکەن.

ماڵپەڕی ژینگەوان هەوڵ دەدات کە لە ڕاپۆرتەکانی دواتردا باس لە ئاگرتێبەردانی ژینگەی هەموو ناوچەکانی کوردستان بڵاو بکاتەوە.

22 032 111