ئاگرگرتنی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی مه‌ریوان

0
1434

ژینگەوان: به‌ پێی هه‌واڵه‌كان لە ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەشێکی بەرچاو لە دارستانی ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان له‌ نێو ئاگردا سووتاون.

دارستانه‌كانی “چاڵی سوور” و “دەشتەکانی هەنگە ژاڵە” و “دەیمە جۆ”ی سەر به‌شی سەرشیوی مەریوان لەنێو ئاگردا سووتاون. شیاوی باسه‌ ئه‌م ئاگرانه‌ دوای چه‌ند كاتژمێر له‌ لایه‌ن خه‌ڵك و ژینگه‌پارێزانه‌وه‌ كونتڕۆڵ كراوه‌.

پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت، ئەم ناوچانە لەلایەن پایگای گوندی “گلە” تۆپباران کراوە و بووه‌ته‌ هۆی ئاگرگرتنی دارستان و له‌وڕگه‌كانی ئه‌م ناوچانه‌.