یەکەمین باران لە شاری مەریوان، کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە

0
881

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگری دارستانەکانی کوردستان درێژەی هەیە، ئاگری دژمانی سرووشتی کوردستان بە توانەوەی بەفری سەر چیاکان دەست پێدەکات، تا بارینی سەر لە نوێی، هاتنی زستانێکیتر درێژەی هەیە.

ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی سەرماوزی ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی مووسک سەر بەشاری مەریوان بەردرا.

لەم ئاگرتێبەردانەدا کە سەر لە بەیانی ئەمرۆ دەستی پێ کرد چەند کاتژمێری خایاند وبووە هۆی لە ناو چوونی سووتاندنی بەشێکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەوە ناوچە، کە دوا جار بە هۆی بارینی باران، هەوڵ و تێکۆشانی ژینگەپارێزانی ئەو ناوچە کۆژایەوە.

هەر لەم پیوندیەدا دۆێنێ ١٠ی سەرماوز دیسان ئاگر لە پارکی گەشیاری ئاویەر لە شاری سنە بەردرا، خەسارێکی ژینگەیی بەر چاو بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکە گەشت.

لە ماوەی ١٠ ڕۆژی رابردوودا تا ئێشتا زیاتر لە حاڵەتی ئاگرکەتنەوە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان رووداوە لە شارە کانی سنە، مەریوان، پاوە زۆرتەرین خەساری ژینگەییان بەرکەوتووە.

ساڵیانە بە سەدان هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کەسانی سەر بە حکومەتەوە دەبنە ئامانجی سوتیان و ئاگر تێبەردان ،کە تا ئێستاش کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە زیان گەیاندن بە سروشتی کوردستان و دژایەتی دەکات لە گەڵ چالاکانی ژینگە پارێز دا.

photo_2016-12-01_12-33-00

photo_2016-11-25_23-46-12

photo_2016-11-25_23-50-45

photo_2016-11-25_23-51-04