گرینگترین سه‌رچاوه‌ی ئاوی کانی به‌رازانی مه‌هاباد وشک بوو

0
461

سه‌رۆکی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی مه‌هاباد باس له‌ وشک بوونی گرینگترین سه‌رچاوه‌ی ئاوی کانی به‌رازانی مه‌هاباد ده‌كا بۆ یه‌که‌مین جار له‌ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو ئاوی کانی گوندی قه‌ره‌داغ، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئاوی نێوده‌وڵه‌تی کانی به‌رازانی ئه‌م شاره‌ وشک بوو. گۆمی کانی به‌رازان به‌ ڕووبه‌رێک زیاتر له‌ 927 دۆنم، له‌ 30 کیلۆمه‌تری باکووری مه‌هاباد هه‌ڵکه‌وتووه‌ و له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌شتیاری سروشتی وڵات وه‌کوو یه‌که‌مین ناوه‌ندی “پرنده‌نگری” (سه‌یرکردنی په‌له‌وه‌ر) له‌ ئێران ناسێندراوه‌.