گرووپی ژینگەپارێزیی وڵات لە شاری بۆکان هەڵمەتێکی نەمام چاندیان بە ڕێوە برد

0
536

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،گرووپی ژینگەپارێزی وەڵات لە شاری هەڵمەتێکی بەرینی نەمام چاندیان بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 27ی خاکەلێوە”گرووپی ژینگەپارێزیی وڵات” له هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانەدا کۆمەڵێکی بە چاو تووی بادامیان چاند ، و به بەردچن کردنی بادامەکان و ڕاگوێزتنی هەندێکیان که پێویست بوو و هەروەها ئاو خۆریان بۆ ساز کردن.

شایانی باسە گرووپی ژینگەپارێزیی وڵات له شاری بۆکان، له مانگی سەرماوەز هەڵمەتێکی چەقاندنی دەنکه بادامی له کێوی بەردەزەرد بەرێوە برد بوو کە ژماری ٨٠٠ دەنکه بادامی چاند، ئێستا پاش چەند مانگ ئەم دەنکه بادامانه هاتوونه بەرهەم و سەریان له خاک دەرهێناوە .

بەم بۆنەوە گرووپی ژینگەپارێزیی “وڵات” داوا له خەڵکی رۆشنبیری شار و گوندەکانی بۆکان دەکات که له ئەگەری چوون بۆ ئەم شوێنه به هەر شێوەیەک که بۆیان دەگونجێ هاوکاریان بکەن له پاراستن پەرەپێدانی ئەم بادامانه بە باشتیرین شێوە بیان پارێزن تا به هاوکاریی یەکتر بەرەو وڵاتێکی سەوز هەنگاو هەڵگرین.
`