کەمپینی: یەکگرتوویی بۆ پاراستنی دارستانەکانی زاکرۆس” کاروچالاکیەکانی خۆی دەست پێ کرد

0
1163

ژینگەوان: ئەنجۆمەنی “پاژین”_ی شاری بە مەبەستی پاراستی دارستانەکانی زاکرۆس بە تایبەت دروست کردنی مەعدەنی”سۆرب و ڕوی” لە دارستانەکانی ناوچەی بانە کەمپینی “یەکگرتوویی بۆ پاراستنی دارستانەکانی زاکرۆس” راگەیاند.

لە هەوڵێکی دیکەی لە ناو بردنی دارستانەکانی زاکرۆس لەلایەن کەسانی بەرژەوەندی خواز لە ناوچەی بانە ناوچەی” شۆێ و ساوان” بۆ دروست کردنی مەعدەنی”سۆرب و روی” دەست نیشان کراوە.

بە وتەی یەکێ لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری بانە دروست کردنی ئەم مەعدەنە لە مەرحەلەی یەکەمدا زیاتر ٣٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی ناوچە شۆێ و ساوان لە ناو دەبات لە ئەگەری بەردەوام بوونیدا ئەم رێژەیە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتریش دەکات.

بەپێی هەواڵێک کە لە کاناڵی رەسمی ئەنجۆمەنی پاژین بڵاو بووەتەوە، ئامانجی ئەم کەمپینە پاراستنی سامانە شرووشتیەکانی کوردستان بە تایبەت دارستانەکانی ناوچەی “شۆێ و ساوان”ە و داوا لە خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بۆ پێش گرتن بەم ژینۆسایدە ژینگەیە پاڵپشیتان بن.

شایانی باسەکە ئەم کەمپینە کارەکانی خۆی ئەمرۆ رێکەوتی ٢١ی گەلاوێژ دەست پێکردووە تا ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژ درێژەی هەیە.
“شوێ و ساوان”ناوچەیەکی گەشتیاری شاری بانە بە ئەژمار دێت کە لە ١٠ کیلۆمیتر شاری بانەوە هەڵکەوتووە و رووبەرێکی یەکجار زۆر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە خۆ دەگرێت.

This slideshow requires JavaScript.