*وتووێژ لەگەل یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا
ئامادە کردنی: بهزاد قادری
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش بوو که ئاگرێکی دیکه له قه‌ڵای ئیمامی مه‌ریوان به‌ردرا و بووه هۆی سووتاندنی به‌شێکی زۆر له دارستانه‌کانی ئه‌م قه‌ڵا مێژوویییه و ڕوخساریی دووباره بریندار کرد و زامێکی هه‌تایی له جه‌سته‌ی نیشتمان داسه‌پاند. به‌داخه‌وه قه‌ڵای مه‌ریوان بوو به نێچیری ئاگرده‌رانی سروشت و چووه ڕیزی چیا سووتێنراوه‌کان. ئه‌مه بۆ چه‌ند ساڵ ده‌ڕوات که ڕێژه‌ی ئاگردانه‌کان ڕه‌قه‌مهایه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه ئاراوه؛ له ئه‌م ساڵیش‌دا، ئاگره‌کان تا ئێستا سنووری سه‌د ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندووه. ئه‌م کارساته ژینگه‌ییه سروشتی ناوچه‌که‌ی توشی گۆڕانکارییه‌کی هه‌ره مه‌ترسیدار کردووه و کاریگه‌رییه‌کی به توندی خراپی له سه‌ر ژیانی ئاژه‌ڵان و به دڵنیاییه‌وه له سه‌ر خۆمانیش هه‌یه.
کاتێک دووکه‌ڵی که‌ڵه‌ئاگره‌که ئاسمانی شینی مه‌ریوانی دایه به‌ر چه‌پۆک، منیش وه‌کو خه‌م خۆرێکی سروشت، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێم، به دڵێکی پڕه‌وه ڕوو به قه‌ڵا به ڕێ که‌وتین، تاکوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی چیای سه‌وزی مه‌ریوان، سنووری پێشڕه‌ویی ئاگر بووه‌ستێنین. ڕزگارکردنی دارێک و هێلانه‌یه‌کی زۆرتر له ئاگر، هه‌ر بۆ خۆی جێگای خوشحاڵییه‌کی زۆرتره. له قه‌ڵا سه‌ر که‌وتین؛ خه‌ڵکێکی زۆر سه‌رقاڵی ئاگرکووژاندنه‌وه بوون. هه‌موویان ڕه‌نگی دووکه‌ڵیان لێ نیشته بوو؛ چاویان سوور و به توندی ده‌قۆزان. یه‌کێ له هاوڕێیانی چیا، هه‌ژگی ده‌بڕی و به خه‌ڵکی ده‌دا. منیش به خێرایی هه‌ژگێکم لێ وه‌رگرت و چووم به ده‌م ئاگرکوژاندنه‌وه.
به ده‌م هه‌ژگ وه‌شاندنه‌وه جارجار سه‌رم هه‌ڵئه‌هێنا؛ به گه‌نج و پیره‌وه، به هه‌ر شێوازێک، تێده‌کۆشین ئاگره‌که ڕابگرن. هه‌ندێک به خاکه‌ناز و هه‌ندێکی دیکه‌ش به هه‌ژگه‌وه. هه‌ندێ له هاوڕێبازانیش له نێوان خه‌ڵک ئاوی خواردنیان بڵاو ده‌کرده‌وه. زرێباریش له ڕووبه‌ڕوومانه‌وه، به بۆنه‌ی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه، چاو له شین، مه‌راقی کرده‌بوو. کاتێک بۆ حه‌سانه‌وه، له ئاگره‌که کشامه‌وه و له سێبه‌ره دارێک دانیشتم، به سه‌رسووڕمانه‌وه دیمه‌نێکی زۆر سه‌یرم بینی! من که یه‌که‌م جارم بوو. کیژێکم بینی که له گۆڕه‌پانی ئاگردا خه‌ریکی ئاگرکوژاندنه‌وه بوو! چه‌ند به تین و به هێز بوو! ئه‌وینی خاک له جه‌سته‌ی بوو. له‌م گۆڕه‌پانه‌شدا، جارێکی دیکه کیژی کورد خۆی نواند. ئه‌م خاتوونه، کیژانی کۆبانێی هێنایه‌وه هزرم، که له خه‌باتی دژی ڕه‌شبیرانی داعش، له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدان و بێڕکابه‌رن.
پاش هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر و پاش چه‌ند کاتژمێری ئه‌سته‌م، ئاگره‌که له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، خه‌ڵکانی ژینگه‌پارێز و تیمی ئاگرکوژاندنه‌وه و فریاکه‌وتنی مه‌ریوان ڕاگیرا. له ئاکامدا ئه‌م ئاگره، به داخه‌وه چه‌ند هیکتار له دارستانی سووتاند و هه‌زاران هێلانه‌ی په‌له‌وه‌رانی له نێو خۆی کرد به سکڵ و به سه‌دان گیانله‌به‌ر بوون به قوربانی. زامی له‌وه قورس‌تر ئه‌وه‌یه که هێشتا دڵی زۆر که‌س له خه‌ڵکی شار هه‌ستی به‌و بێڕه‌حمییه نه‌کردووه و ئه‌م برینه زه‌به‌لاحه‌یان له‌لا گرنگ نییه و بۆ کوردستان و ژینگه‌یان هیچ هه‌نگاوێکیان نه‌ناوه و قروقه‌پیان کردووه.
پاش ئه‌و کاره‌ساته ژینگه‌ییه، به گوڕ بووم بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و شێره خاتوونه و حه‌زم ده‌کرد چه‌ند پرسیاری لێ بکه‌م و ڕا و بۆچوون و هه‌ستیی بزانم. به‌ر له‌وه‌ی بڕۆمه لای، ڕوخساری خۆی داپۆشی بوو، بۆیه نه‌مناسی. که گه‌شتمه په‌نای، ئه‌مه یه‌کێک له هاوڕێیانی خۆم بوو که پێشتر له ئه‌نجومه‌ندا پێکه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی شاره‌زای دیکه، خه‌ریکی کۆ کردنه‌وه‌ی فوڵکلۆری کۆنی ناوچه‌ی مه‌ریوان بووین. چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌و کاره‌ساته، کاتێکم له‌م خاتوونه به‌ڕێزه وه‌رگرت و ئه‌م وتووێژه‌م له‌گه‌ڵی ئه‌نجام دا، که پێشکه‌شتانی ده‌که‌م.
سڵاو و ڕێز. به‌ر له ده‌ستپێکی وتووێژه‌که‌مان، من وه‌کو کوردێک به کیژه کوردێکی وه‌کو ئێوه زۆر شانازی ده‌که‌م؛ چون به ڕاستی خه‌م خۆری گه‌ل و نیشتمانیت. بڕۆینه لای پرسیاری یه‌که‌م؛ ئایا ده‌کرێت خۆتان بناسێنن؟ – سڵاو و سپاس. من (شیلان ساڵحی)، ته‌مه‌ن ۲۶ ساڵ؛ کیژێکی ئه‌م وڵاته؛ لایه‌نگرێکی ژینگه؛ دۆستێکی کیسه‌ڵه‌کان و خه‌م خۆرێکی داربه‌ڕووه‌کان…
به‌خته‌وه‌رم. چۆن بوو وه‌کو کیژێک بڕیارت دا له ئاگرکوژاندنه‌وه به‌شدار بیت؟ – کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موانه؛ کچ و کوڕی بۆ نییه. منیش وه‌ک مرۆڤێک، وه‌ک شارومه‌ندێک، وه‌ک بیسه‌رێکی هاواری کیسه‌ڵه سووتاوه‌کان، وه‌کو بیسه‌رێکی هاواری داربه‌ڕووه خنکاوه‌کان، له به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی سوتاندنی دارستان و لێڕه‌واره‌کانی زاگرۆس، خۆم به به‌رپرس ده‌زانم.
له‌که‌یه‌وه چالاکی ژینگه‌پارێزیت ده‌ست پێ کردووه و ئایا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانی؟ – له کاتێکه‌وه فامی ناسینی ژینگه و سروشتم په‌یدا کردووه، خۆم له به‌رامبه‌ری سروشت به به‌رپرسیار زانیوه و بووه به یه‌کێک له ده‌غده‌غه‌کانی ژیانم. له ساڵیی ۹۲ی هه‌تاوییه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چیام و به گوێره‌ی توانا له چه‌ند کومیته‌یه‌کدا چالاکیم کردووه.
بۆچوونت سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی ژینگه‌پارێزی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، چییه؟ – چیا یه‌کێ له ئه‌نجومه‌نه چالاکه‌کانی مه‌ریوان و کوردستانه و ئه‌رکی هه‌ر تاکێکی مه‌ریوانییه که شانێک بداته ژێر باڵی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه و یارمه‌تی ماددی و مه‌عنه‌ویی بدات. ئه‌وه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر و به‌ڵگه‌نه‌ویسته، ئه‌وه‌یه که چیا فه‌رهه‌نگی ژینگه‌پارێزی و ئاژه‌ڵدۆستی و مرۆڤ ته‌وه‌ری په‌ره پێ ده‌دات و گه‌یشتووه‌ته ئاستی بوون به سه‌رچه‌شن له پانتایی کوردستان و ته‌نانه‌ت ئێرانیشدا. ئه‌ندامانی چیا خۆبه‌خشانه و به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه، به‌رنامه‌گه‌لی شیاو و به‌جێیان بووه بۆ به‌ره‌نگاری له قه‌یرانه‌کانی ژینگه و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی ژینگه‌پارێزی و ڕاو نه‌کردن و خۆشویستن و به‌هادان به سروشت و دارستان و هه‌روه‌ها خاوێن ڕاگرتنیان.
کاتێک شان به شانی کوڕه‌کانی چیا سه‌رقاڵی ئاگرکوژاندنه‌وه‌یت، چ هه‌ستێکت هه‌یه؟ – له زۆرێک له ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیان و چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، بۆ نموونه له قه‌یرانێکی وه‌ک ئاگردا، که به‌ری ده‌ده‌نه جه‌سته‌ی نیشتمانمان، ژن و پیاو جیاوازییان نییه. کاتێک گیاندارێک له مه‌ترسی سووتاندایه و تۆ به‌رگری لێ ده‌که‌ی؛ کاتێک دار و ده‌وه‌نێ ده‌سووتێنرێت و تۆ به‌ری پێ ده‌گریت؛ کاتێک خه‌ریکیت به‌ر به کاره‌ساتێکی گه‌وره‌تری مرۆڤی- سروشتی ده‌گریت، ژن یان پیاو ده‌بێ چ هه‌ستێکیان ببێت؟! من بۆ خۆم کاتێک به‌شداری له کارێکی ژینگه‌پارێزی ده‌که‌م، ویژدانم ڕاحه‌تتر ده‌بێته‌وه و به خۆمه‌وه ده‌گه‌شمه‌وه که وه‌کو هه‌ندێ که‌س نیم، و خزمه‌ت به نیشتمانم به ئه‌رکم ده‌زانم. چالاکی ئاگرکوژاندنه‌وه‌ش چالاکییه‌کی فریاگوزارییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئایین و فیکره‌وه نییه؛ ته‌نیا شتێک که گرنگه، خێرایی خزمه‌تگوزارییه‌که‌یه و به‌س.
بژی؛ به ڕاستی وته‌یه‌کی جوان بوو. ئێوه کاتێک له ئاگرکوژاندنه‌وه‌که بوون، هه‌ڵوێستی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌وێ بوون، سه‌باره‌ت به تۆ چۆن بوو؟ – به گشتی ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداری کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌کانیان ده‌کرد، به ئاسایی و ئیجابی له چوونی ئێمه‌یان ده‌ڕوانی؛ (مه‌به‌ست له ئێمه: من له ئاگره‌که‌ی قه‌ڵا به ته‌نیا خۆم بووم؛ به‌ڵام له ئاگره‌کانی دیکه، دۆستێکی خۆشه‌ویستم، خاتوونێکی ئازیز، له‌گه‌ڵمدایه). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا که‌سیش هه‌بوو پێی سه‌یر بوو و هه‌ندێکیش پێیان ناخۆش بوو و ناڕازیشیان لێ بوو.
به‌ڵێ وایه؛ پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا پێکه‌وه جیاوازن. پرسیاریی دواییم ئه‌وه‌یه که تۆ به‌م چالاکییه ژینگه‌پارێزییه، ده‌ته‌وێت چ په‌یامێک به کیژان و ژنانی نیشتمانت بگه‌یه‌نیت؟ – ژنان وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت له هه‌موو بواره‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و که‌لتووری و… به‌شداری بکه‌ن؛ هه‌موومان له به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه هه‌ره‌گه‌وره و دڵته‌زێنه‌دا، واته ئاگرکه‌وتنه‌وه، به بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی به‌رپرسیارین و هیچ هۆیه‌ک ئه‌و ئه‌رکه له سه‌ر شانمان لا نابات.
له کۆتاییدا؛ ڕا و بۆچوونت سه‌باره به ڕه‌سته‌ی “پاراستنی ژینگه، پاراستنی ژیانه”، چییه؟ – تا مرۆڤ له ژیاندا مابێت، به‌رده‌وام به‌رپرسیارییه‌تیشی له ئه‌ستۆیه؛ یه‌کێک له‌وانه ئه‌رک و به‌ڵێنییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ژینگه‌یه‌ی لێیدا ده‌ژیه‌ت. ژینگه سه‌رچاوه و پێگه‌ی ژیانه، که واته پاراستنی ژینگه پاراستنی خۆمان و داهاتووی مرۆڤایه‌تییه.
خاتوو شیلانی به‌ڕێز! زۆر سپاس بۆ ئه‌و هه‌ست و بیر و بڕوا جوانه‌ت و سپاست ده‌که‌م بۆ ئه‌و وڵامه به‌نرخانه‌ت. هیوادارم له ته‌واو قۆناغه‌کانی ژیانت سه‌رکه‌وتوو و ته‌ندرووست بیت. هه‌روه‌ها هیوادارم نموونه‌ت زۆر بێت. دووباره سپاس؛ بژیت.
*ئەم وتوووێژە لە ژمارەی ۸۶ی دووحەفتەنامەی “دیار که‌ن” دا بڵاو کراوەتەوە.