بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژی ٢٧ی رەشەمەی٢٧١٦ی کوردی خەڵکی ناوچە سەرشیوی سەر بە شاری مەریوان پێکهاتوو لە گۆندەکانیبەردەرەشە، دووپلورە، گومارەلەنگ، گلە… لە دۆڵی سماقان بە نیشانەی نارەزایەتی بە بریاری شارەوانی شاری مەریوان کە هەوڵێکی چاوەروان نەکراودا دۆڵی سماقانیان وەک شۆێنێک بۆ زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان و سەوڵاوا هەروەها ناوچەی کانی دینار دیاری کردووە.
ئەم کۆبوونەوە لە کاتێک دایە کە حەوتووی پێشوو خەڵکی ئەم ناوچە لە بەردەم شارەوانی شاری مەریوان نارەزایەتی خۆیان بە نسبەت ئەم بریارەی شارەوانی بە بەرپرسان راگەیاندە بوو، دوو جاریش لە بەر فرمانداری و شارەوانی کووبوونەوەیان بووە و چوونەتە پارێزگایش، بەڵام بێ‌ئاکام بووە، چوونکە ئەوان دەلێن ئەوێمان دیاری کردووە. ئەمڕۆیش خەڵک لەوێ دانیشتوون پاسەوانی دەدەن. ئەمڕۆ هێزی تایبەت بە دوو ماشین هێزی هێنابوو بۆ ئەوە خەڵک بڵاوە بکات و لەو شوێنە کۆ نەبنەوە.
یەکێ لە بەشدارانی ئەم کۆبوونەوە بە ژینگەوانی راگەیاند: بەرپرسان سەرەتا بە ساز کردنی بەنداو کە بە هەزاران هێکتار لە زەوی و زاری خەڵکی ئەم ناوچەیانە خنکاند، کە تا ئێستاش خەساری ئەم بەنداوە هێشتا بە جەستەی ئەو ناوچەوە دیارە، ئێستاش دەیانهەوێت بە گواستنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان و سەوڵاوا ئەم ناوچە گەشتیارییە بەکەن بە شۆێنی پاشماوەکان، کە بۆ خۆیی سەرەتایەکە بۆ بڵاو بوونەوەی دەیان جۆر نەخۆشی.
ئەم هاوڵاتیە لە درێژەدا وتی: تەنیا لە شاری مەریوان ڕۆژانە ٦٨٠٠٠جۆری زبڵ و پاشماوە کە ٥٠٠ جۆری ئەم پاشماوانە سەرەتانزایە لەو شۆێنە فرێ دەدرێت، یەکێ لە سەرەکیتەرین هۆکاری بڵاو بوونەوە نەخۆشی سەرەتان لە ناوچەکە دەبێت، وەک بۆمبێکی کیمیایی بۆ ناوچەی سەرشیوی مەریوان دەبێت.
یەکێ لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری مەریوان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەو بارەوە رایگەیاند: به‌داخه‌وه له ئێستادا به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی ژینگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و هه‌روه‌ها ڕه‌چاونه‌کردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ژینگه‌ییانه له مه‌ترسیی له‌نێوچووندایە به‌هۆی هێنانی زبڵ و پاشماوه‌ی شاره‌کانی مه‌ریوان، سه‌وڵاوا، کانی دینار و به‌رده‌ڕه‌شه‌وه، چه‌ندین جار خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه ڕوویان کردووه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، به‌ڵام هیچ وەڵامێکی ئه‌رێنییان وه‌رنه‌گرتوه.
ئەو چالاک ژینگەپارێزیە لە درێژەدا وتی: ئێمه وەک تاقمێک له ژینگه‌پارێزانی شاری مه‌ریوان و خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رشیو ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان به‌م کاره ده‌ربڕیوە، ئێمه داواکارین له ته‌واوی لایه‌نگرانی ژینگه و شوێنه‌واره مێژووییه‌کان و خه‌ڵکی به ئه‌مه‌کی شاری مه‌ریوان و سه‌رشیو، ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێمه‌وه؛ چونکه کێشه‌ی زبڵ و پاشماوه‌کانی مه‌ریوان به گوێزانه‌وه له‌م لا بۆ ئه‌ولا چاره‌سه‌ر ناکرێت، ته‌نیا ئه‌م کاره ده‌بێته‌هۆی له‌نێوچوونی به‌شێکی تر له‌م سروشته جوانه.
چیای سماقان هه‌ڵکه‌تووه له ته‌نیشت به‌ردی گاڕان له ١٠ کیلومتریی خۆرهه‌ڵاتی شاری مه‌ریوان، که پێکهاتووه له دارستانێکی چڕ‌وپڕ و هه‌روه‌ها ڕوه‌که تایبه‌ته‌کان وه‌کوو: که‌ما، زه‌نگ، هه‌ڵز، به‌ڕه‌زا، ڕێواس و هه‌زاران ڕوه‌ک. هه‌روه‌ها شوێنێکی گه‌شتیارییه بۆ گه‌شتیاران به‌هۆی هه‌ڵکه‌وتنی پردی مێژویی گاڕان و به‌نداوی گاڕان له‌نزیک ئه‌م شوێنه و هه‌بوونی چه‌ن کانیاوێکی ده‌گمه‌ن که ئاوی ئه‌م کانیاوانه ده‌ڕژێته ناو ڕووباری گاڕان؛ له ته‌واو وه‌ره‌زه‌کانی ساڵدا به‌تایبه‌ت وه‌رزی به‌هار جوانییه‌کی بێوێنه‌ی به‌م شیوه به‌خشیوه.