لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٢٥خاکەلێوە ٢٧١٨ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان و لە نزیك شارەکانی نەوسود و نۆدشە، لانی کەم دەستیان بە سەر ٧٠ ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانیان گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ دانەوەی ههر سهر لهو ئەسبانە داوای بڕی ٦ ملوێن تمەنیان لە کۆڵبەران کردووە.
هەر لەو پیوندیەدا ڕۆژی شەممە (٢٥خاکەلێوە ٢٧١٨ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان و لە نزیك شارەکانی نەوسود و نۆدشە، لانی کەم دەستیان بە سەر ٧٠ ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانیان گرتووە و بۆ دانەوەی ههر سهر لهو ئەسبانە داوای بڕی ٦ ملوێن تمەنیان لە کۆڵبەران کردووە.
شایانی باسە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەشێکی زۆر لە شارەکانی کوردستان وەکوو، مەریوان، بانە، سقز، جوانرۆ بە هۆی داخستینی سنوورەکان خەڵکی دستی داوەتە مانگرتن کە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی شاری بانە زیاتر لە ٦ کەس گیراوە هەروەها لە شاری مەریوان چوار کەس دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا ناسنامە و شۆێنی راگرتنی ئەو کەسانە دیار نییە.