چالاکی نەمام چاندنی باخچەی ساوایانی “ئارسا” لە قوتابخانەی کچانی شاهد_بانە

0
1251

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا، بەشداری لە چالاکی نەمام چاندنی باخچەی ساوایانی “ئارسا” لە قوتابخانەی کچانی شاهد_بانە کرد.

ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ۱٦ی ڕەشەمەی ۹٥ی هەتاوی، پۆلێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین، بەشداریان لە چالاکی نەمام چاندنی منداڵانی باخچەی ساوایانی “ئارسا” لە قوتابخانەی کچانەی شاهد_بانە کرد.

لەم چالاکیەیا سەرەتا لە لایەن ئەندامانی پاژینەوە باسێک بۆ منداڵان و فێرخوازانی ئەو ناوەندە سەبارەت بە ڕۆژی نەمام چاندن و گرینگی دار و دارستان و هەر وەها پێویستی گرینگی دان بە ژینگە دۆستی و ژینگەپارێزی کرا.

لە بەشێکی دیکەی ئەم چالاکییەدا باس لەسەر بەکار نەهێنانی تەقەمەنی لە نەورۆزا و مەترسیەکانی بەکار هێنانی تەقەمەنی بۆ سەر کۆمەڵگا بە گشتی و مناڵان بە تایبەتی، هەروەها باس لەوە کرا کە لە ڕۆژی نەورۆزا تەگەر و لاستیک نەسوتێندرێ تا بە هۆی دوکەڵی ڕەشی لاستیک، کەش و هەواکەمان پیس نەبێت، لە درێژەی ئەم چالاکییەدا شێعرێکی سەبارەت بە دار(درخت)، لە لایان منداڵان و فێرخوازان پێشکەش کرا کە کۆتایی ئەم ئەم چالاکییەدا کۆمێک نەمام لەلایەن منداڵانی بشدارەوە چێنرا.

This slideshow requires JavaScript.