چالاكێكی ژینگەپارێزی كورد دەستگیر كرا

0
662
بە پێی هەواڵی گەیشتو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، رۆژی یەكشەممە، ٢٦ ی بانەمەڕ، شەیدا رەحیمی چالاكی ژینگەپارێزی كورد لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە لە شاری سنە دەستگیر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە.
ئەو تۆمەتانەی كە دراونە پاڵ ناوبراو بەشداری لە رێورەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە گوندی قەسریانی سنە راگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا زیاتر لە ٢٢ كەس بە تۆمەتی بەرێوەبردن و بەشداری لە رێورەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە گوندی قەسریان دەستگیر كراون.