پشتیوانی گرووپی شانۆی بەیانی, گوندەکانی دەروبەری شاری مەریوان بۆ خەڵکی سەرشیو

0
1587

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە شاری مەریوان، دوابەدوای ئەوەی کە کۆمەڵێک لە چالاکان ژینگەپارێزی شاری مەریوان و خۆێندکارانی زانکۆیی پەیام نووری مەریوان پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ناوچەی سەرشیو دەربری، خەڵکی چەندین ئاوایی دەوروبەری شاری مەریوان، گرووپی شانۆیی “بەیان”ی شاری مەریوان پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ئەو ناوچە راگەیاند.

ئەمرۆ١٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ کوردی “گرووپی شانۆی بەیان” لە شاری مەریوان هەروەها خەڵکی گوندەکانی”سێف ژوورو ، دەرەتفێ، بێلو، شارانی ، دەرەوەران لە هەڵوێستێکی جواندا پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لە دۆڵی سماقان راگەیاند.

جێگایی ئاماژەیە کە لەم پیوندییە پێشتر شەریف باجوەر چالاکی ژینگەپارێزی ناسراوی شاری مەریوان هەروەها خۆێندکارانی پەیام نووری شاری مەریوان بە سەردان کردنیان بۆ ئەو ناوچە پاڵپشتیان خۆیان بۆ خەڵکی ناوچەی سەرشیو راگەیاند بوو، هەر لەو پیوندیەدا شەریف باجوەر بەیاننامەیەکی لە ژێر ناوی: سماقان صدای ستودنیست” بڵاو کردبووە.

نارەزایەتیەکانی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەو ڕۆژەوە سەرچاوە دەگرێت کە شارەوانی شاری مەریوان بڕیاری دا کە دۆڵی”سماقان” وەک شۆێنی نۆێ بۆ زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان سەوڵاوا دیاری بکات.

شایانی باسە کە خەڵکی ناوصەی سەرشیوی مەریوان لە ڕۆژی یەکەمی ئەم بڕیارەوە لە دۆڵی سماقان کۆبوونەتەوە ماوەی زیاتر لە دوو حەوتەیە کە بە شەو و ڕۆژ لە شۆێنە ماونەتەوە.

This slideshow requires JavaScript.