پاک کردنەوە دارستانەکانی گوندی سەرودی سەر بە شاری جوانڕۆ لە نەخۆشی دوک

0
1171

کەلتووری ژینگەپارێزی لە خۆرهەڵاتی کوردستان بە هاوکاری و هەوڵی ژینگەپارێزان، لە گەشە و برەو سەندن دایە و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان لەو ڕووەوە، دەورێکی بەرچاویان هەبووە و هەیە.

بەپێی راپۆرتی مالپەری ژینگەوان، لە رۆژانی رابردوو لە لایەن کومەڵێک لە خەڵکی ژینگە دووست و ژینگەپارێزی  گوندی “سەرود”ی سەر بە شاری جوانڕۆ، بە هاوکاری ئەنجومەنی سەوزی “ماپرێس” لە شاری جوانڕۆ، دارستانەکانی ئەو گوندە لە نەخۆشی (دوک)پ اک کرایەوە.

(دوک) جۆرە نەخۆشیەکە کە ساڵانە زۆرێک لە لێڕەوارەکانی کوردستان بەتایبەت دار بەڕوەکان تووشی دەبن و تەنیا رێگا بۆ ناوبردنی ئەو نەخۆشیە بڕینەوەی ئەو شوێنەیە کە توشی (دوک واتە سەرەتانی بەڕوو) بووە.

photo_2016-01-13_13-17-25

photo_2016-01-13_13-17-18

photo_2016-01-13_13-17-12