پاوە/سەقز/ئاگرکەوتنەوەکانی دەست لە کوردستان رۆژ بە رۆژ پەرە دەستێنێ

0
551

بەپێی هەواڵی گەیشتووە بە ماڵپەری ژینگوان،دوێنێ لێرەوارەکانی شارەکانی پاوە و سەقز لە چەند شۆێنی جیاوارەوە ئاگریان تێبەردرا.

رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ۲٤ی جۆزەردان لە دوو شۆێنی جیاواز لە شاری پاوە ئاگر لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بەردرا،ئەم ئاگرکەوتنەوە لە پشت پاسگای ملندر و شۆێنێک بە ناوی نانە وێژە روویداوە کە تا ئێستاش ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامەو بە هۆ سەخت بوونی شۆێنی ئاگرکەوتنەوەکە کەمتر خەمی ناوندە پیوندیدارەکان رووبەرێکی یەک جار زۆر لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە سۆتاوە

هەر لەم پیوندیەدا لە شاری سەقز ئاگر بەردرایە لێرەوارەکانی ناوچەی سەرشیوی گۆندی ماسیەر سەقز کە بە هۆی کەمتر خەمی ناوندە حکۆمەتیەکان نزیک بە 5هێکتارلە دارستانەکانی ئەو ناوچە سۆتێنرا.

شایانی باسه ساڵانە لە وەرزەکانی بەهار و هاوین زۆربەی سروشت و دارستانەکانی کوردستان بەئەنقەست و ئامانجدار لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراو کە بەشێک لە چاڵاکانی بۆاری ژینگە پارێزی لەو باوەرەدان دەستی ناوندی حکومەتیەکانی تێدایە دەسۆتێنرێ هەر ئەوەش بووەتە هۆی گۆڕینی ئێکۆلۆژی و سروشتی ناوچەکە،کە بوەتە هۆی لەناو چوونی دەیان گیاندار له خزۆکەوە بگرە هەتا باڵندەکان لەناو بچن.

جێگەی باسە لە بەرانبەر ئەم کارەساتانە هەستیاران و چالاکوانانی پاراستنی ژینگە بە پێکهێنانی ناوەند و ئەنجومەن بۆ پەرە پێدان بە کولتوری پاراستنی ژینگە لە ناو خەڵکدا و زۆریش ڕۆڵیان گێڕاوە بەڵام بەردەوام لەلایەن ناوندەکانی حکۆمەتەوە بەربەستیان بۆدروست دەکرێ وگەلێ جاریش ڕاپێچی زیندان دەکرێن.