پاش شش ڕۆژ، ئاگرەکەی مەریوان کۆنتڕۆڵ نەکراوە

0
895

بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، تا دێت ئاگری دارستانەکانی مەریوان دەگەشێتەوە.

هەواڵنێری ژینگەوان لە مەریوانەوە باس لە کارەساتێکی ژینگەیی دەکات، کارەساتێک کە ژینگەپارێزانی کورد وەکوو جینۆسایدی سەوز ناوی لێ دەبەن.

پاش شش ڕۆژ، هێشتا ئاگری دارستانەکانی مەریوان کۆنترۆڵ نەکراوە، ئاگرێک کە هەرچێ دەڕوات بەرەو پەرەسەندنە.

باڵک، گوندی بیڵە، دەرەوەران، بۆڕیەر، کۆڵان و چەند ناوچەیەکی دیکەی مەریوان لەلایەن نەیارانی کوردستانەوە گڕیان تێبەردراوە.

ئەم ئاگرە هەنووکە شش ڕۆژی لێ تێدەپەڕێت بەڵام نەتەنیا کۆنتڕۆڵ نەکراوە بەڵکوو هەر لە پەرەسەندن دایە.

چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد و خەڵکی خۆڕسکی کورد، بە خاکەناز و قوڵەنگە و لقی داربەڕوو و بە کەرەستەی وەرزێڕیدا شش شەو و ڕۆژە لە هەوڵدان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

وێنەکان دەدوێن و باس لە کارەساتەکە دەکەن، ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتیش بێدەنگییەکی ماناداریان هەڵبژاردووە، بێدەنگییەک کە باس لە ئێرانی نەبوونی کوردستان دەکات، بێدەنگییەک کە سنوورەکانی ئێران و کوردستان جیا دەکاتەوە.

هەواڵنێری ژینگەوان لە مەریوانەوە بەپشت بەستن بە وتەی چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد، زیانی ئەم ئاگرەی تاوەکوو ئێستا لانیکەم 2000 هێکتار خەڵماند، زیانێک کە قەرەبوو ناکرێتەوە.

photo_2016-08-20_18-46-53