سمیناری”توندوتیژی و کاردانەوەی لەسەر ژینگە” لە شاری مەریوان بەرێوە دەچێت

0
619

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی فەرهەنگی هونەری مەریوان و ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە درێژەی کار چالاکییەکانی خۆیاندا سمینارێک لە ژێر ناوی”توند و تیژی و کاردانەوەی لەسەر ژینگە” لە شاری مەریوان بەرێوە دەبن.

ئەم سمینارە باسێکە لەسەر پێوەندی ژینگە و توندووتیژی لەسەر دوو چەمک باس دەکرێت کە دوو بەش دابەش دەبێت، یەک کێشەی ئاو لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین، دوو حەیوان ئازاری.

ئەم سمینارە لە رێکەوتی ٧ی بەفرانباری کاتژمێژ ٨ی بەیانی لە هۆڵی فەرهەنگسەرایی شارەوانی مەریوان لە گەرەکی ئیدارەی ئاو بەرێوە دەچێت.

کۆتار بێژانی ئەم سمینارە محەمەدی دانش ئەندامی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا هەروەها کاک ئیرەج قادرین.