بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆمەڵێک لە ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکانی شاری مەهاباد بە بشداری بەرچاوی خەڵکی ئەو شارە ڕۆژی نەتەواەیی “هەوای پاک” بەرز راگرت.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧١٦ی کوردی(١٣٩٥هەتاوی) ئەنجۆمەنی “ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد” بە هاوکاری کۆمەڵێک لە ئەنجۆمەن گرووپە ژینگەپارێزیەکان هەروەها کۆمەڵیک لە ناوندەکانی ئەو شار وەک ناوندی ژینگەپارێزی مەهاباد، ڕێکخراوەی پاڵپشتی لە بوونەوەرانی کانێ بەرازان، ڕێکخراوەی گشتیاری سەوزی تاڵاوی کانێ بەرازان، ناوندی یەکەمی پەروەرده و بیری مناڵان و مێرمنداڵان،ناوەندی وەرزیش و گەنجان، دو قووتابخانەی رێزوان (مەسرور)، عەلی خوسرەوی، ناوەندی ئاموزش و پەروەریش (پەروەرده و ڕاهێنان)، ژووری ئەسناف… لە هەڵوستێکی جواندا ڕۆژی نەتەوایەتی هەوای پاکیان بەرز راگرت.
لەم چالاکییەدا تۆماری واژوو کراوی هاوشاریان کە بە نیشانەی پاڵپشتی لە هەوای پاک هەروەها کێبەرکێی وێنەکێشانەوە منداڵان، دانی کارتی سوور بە ماشێنەکانی یەکسەرنشین و کارتی ئاوی بۆ ئەوانەی سەرنەشینی زیاتریان بووە، بڵاو کردنەوەی پۆستێر لەنێو تاکسیەکان و ئوتوبووسەکان، سەردانی قوتابخانەکان، بڵاو کردنەوەی ئامۆژگارییەکانی تایبەت بەو رۆژە هەروەها ئەوەی کە چی بکەین کە هەوایەکی پاک و خاوێنمان هەبێت.
خاڵی جێگایی سەرنجی ئەم چالاکییە بەشداری بەرچاوی خەڵکی ئەو شارە لە پیر و لاوی ئەو شارە بەتایبەت بەشداری منداڵان کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە داهاتووی کوردستان هەروەها پاراستنی هەوای پاک و ژینگە هەیە.
رۆژی ٢٩ی بەفرانبار بەرامبەر بە ١٩ی کانونی دووەمی زایینی، لە ئێران بە رۆژی هەوای پاک ناسراوە. ئەمساڵ٢٢ەمین ساڵی دیاریکرانی ئەو رۆژەیە. لەو رۆژەدا کۆمەڵێک لە چالاکڤانانی ژینگەپارێزیی بەشێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران باتایبەت کوردستان هەوڵدەدەن بە چالاکیەکانیان مەترسییەکانی سەر ژینگە کەمتر بکەنەوە و وەک نەریتێکی ئەرێنیی لە ناو کۆمەڵگەدا جێگیری بکەن.