وێنەکان دەدوێن/ کاریگەریی ئاگرکەوتنەوە لەسەر دارستانەکانی کوردستان

0
890

لە ناوچەی کرماشانی کوردستانی خۆرهەڵاتەوە چەند وێنەیەک بۆ ماڵپەڕی “ژینگەوان”   نێردراوە کە پاشکۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی رابردوون.
لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا، ژینگەی نیشتمانەکەمان، کوردستان بووەتە ئامانجی حکوومەتی ئیسلامی و بە شێوەهایەکی جۆراوجۆر هەوڵی لەناوبردنی دەدرێت.
لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستاندا لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان ئەنجومەنی ژینگەپارێزی دانراون و بە شێوەی خۆڕسک لە هەوڵی پاراستنی ژینگەی کوردستانن.

سووتاندنی دارستەنەکان لە کاتێکدایە کە بێ ئاویش بەرۆکی دوو پارێزگای ئیلام و کرماشانی گرتووە.

ئامارە نوێیەکانی ئیدارەی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی کرماشان، دەری دەخات کە ٥ هەتا ٤٠ لە ڕووبەری ٥٢٧ هەزار هیکتاریی لێڕەوارەکانی ئەو پارێزگایە کەم بووەتەوە و ڕووی لە وشکبوون ناوە. ئەو ڕێژەیە، ڕووبەرێکی ١٥٠ هەزار هێکتاری لە لێڕەوارەکانی بەڕوو لە خۆ دەگرێت.

ماڵپەڕی ئیسنا، لەو پەیوەندییەدا و بە پشتبەستن بە وتەکانی بەرپرسی گشتیی ئیدارەی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە، لە ساڵی ٩٠ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ڕێژەی وشکبوونی لێڕەوارەکانی بەڕوو، لە ١٥ هێکتارەوە بۆ ١٥٠ هێکتار بەرز بووەتەوە. ئەو ڕێژەیە بەرزبوونەوەی ١٠ بەرابەری وشکبوونی لێڕەوارەکانی بەڕووی ئەو بەشە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس دەخاتە ڕوو.

photo_2016-01-17_15-14-02

photo_2016-01-17_15-14-10

photo_2016-01-17_15-14-14

 photo_2016-01-17_15-14-22