بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژانە لە بەشێکی بەر چاو لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتی بە هانا چوونی باڵندەکان بە رێوە دەچێت.
ڕۆژی هەینی ۱۰ی بەفرانباری ۲۷۱٦ی کوردی(۱۳۹٥) ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی وەڵات لە شاری بۆکان له درێژەی چالاکییەکانی خۆییدا، له هەڵمەتێک بۆ گەیاندنی خۆراک بەو پەلەوەرانەی که لەم وەرزەدا تووشی قەیرانی خۆراک هاتوون ، به هەڵواسینی جێدان و بڵاڤۆک له ناو شاری بۆکان به مەبەستی دابین کردنی خۆراکی هەندێک له پەلەوەرەکان و هەروەها بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ ئەم لایەنه وەک فەرهەنگسازییەک درێژەیان به چالاکییەکانی خۆیان دا.
جێی ئاماژەیه که ئەنجومەنی وڵات ئەم جێدانانەی هەڵواسیوە و داوا له خەڵکی شاری بۆکان دەکات تا به هەر شێوەیەک بۆیان دەگونجێ ئەم جێدانانه پڕ بکەنەوە یان له سەربان و حەوشەی ماڵی خۆیان دانەوێڵه بۆ ئەم پەلەوەرانه دا بکەن یان پاشماوەی ئەو خواردنەی خۆیان که بۆ ئاژەڵان و پەلەوەران به کار دێت له بەر دەرگا دانێن.
جێگایی ئاماژەیە کە لە ماوەی رابردوودا لە شارەکانی مەهاباد، مەریوان، شارەدێی نێ، سنە، پیرانشار هەڵمەتی هەوشێوە بەرێوە چوو بوو.