“هیلوو”ییەکان لێڕەوارەکانی کوردستان دەبووژێننەوە

0
817

ژینگه‌ وان : ئەنجومەنێکی خەڵکی لە کرماشان، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٠ هەزار تۆوی بەڕوویان چاندووە.

هەژدە هێکتار لە لێڕەوارە سووتاوەکانی ناوچەی کرماشان و ئیلام، لە پێنج قۆناخدا، لە لایەن ئەنجومەنی “هیلوو”وە بووژاندنەوەی بە خۆیەوە بینی.

ئەو بووژاندنەوەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک بەڕێوە چووە کە لە بەشی یەکەمیدا ٢٠٢٠٠ تۆوی بەڕوو و هەروەها ئەو چەشنە لە دارە پاڵپشتەکانی، وەک هەرمێ کێوی و ئەرژەنیش چێندراوە.

ئامانج لە چاندنی ئەو بەڕوویانە بە وتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی هیلوو، پاراستن و بووژاندنەوەی لێڕەوارەکانی زاگرۆس بە تایبەتی جەنگەڵکاریی شوێنە سووتاوەکانی عوسماندوەند (باشووری کرماشان)، زەردەڵان(سنووری دوو پارێزگاکە) و پەناگای ژینگەی ئاژەڵە دڕندەکانی وەرمنجە دەبێت.

سەعید سلێمانی لەمەڕ بەردەوامیی ئەو کارە، بە هەواڵدەریی ئیسنای وتووە کە؛ تاکوو تۆوی بەڕوومان بۆ دابین بکرێت، ئەوا لەم هەڵمەتە خۆبەخشانە بەردەام دەبین.

تۆوی بەڕووی ئەو ١٨ هێکتارە، لە لایەن گرووپی ڕاوێژکارانی “ئاشا”وە دابین کراوە و ئیدارە دەوڵەتییەکان تا ئێستا هاوکارییان نەکردوون.

ساڵی ٩٣، زیاتر لە ٢٥٠ هێکتار لە لێڕەوارەکانی پارێزگای کرماشان ئاگریان تێبەرببوو کە بە وتەی چالاکانی ژینگە، دەستی کەسانی هەلپەرەست بۆ دەست بەسەرداگرتنی زەویەکانی لە پشتە.

وێنه: هیلو جنبش علفزار