بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی شاری مەریوان کە لە ماوەی ڕابردوودا لە قەڵای ئیمامی شاری مەریوان هەڵمەتێکی نەمام چاندیان بەرێوە برد ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی خۆڕسکدا ئاو سەرجەم ئەو نەمامانەیاندا.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوی ٥ی جۆزەردان، ئەنجۆمەنی پیشەیی ماموستایانی شاری مەریوان کە ۲۱ی ڕەشەمەی ساڵی رابردووهەڵمەتێکی نەمام چاندیان لە قەڵای ئیمامی شاری مەریوان بەرێوە بردبوو، لەلایەن ئەو ماموستانەوە سەرجەم ئەو نەمامانە ئاو دران.
شایانی باسە قەڵای ئیمام لە ماوەی ساڵی رابردوودا چەندین جار لەلایەن دژبەرانی ژینگەی کوردستانەوە ئاگری تێبەر درا،کە بووە هۆی لە ناوچوونی ڕۆبەرێکی زۆر لە لێرەوارەکانی ئەوناوچە.
شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە ماوەی رابردوودا ئەنجۆمەنی دووچەرخەسۆرانی ئاشتی لە شاری مەریوان بە مەبەستی زیندوو کردنەوە لێرەوارەکانی قەڵای ئیمام چەند هەڵمەتی نەمام چاندنی لەو شوێنە بەرێوە بردووە.
قەڵای ئیمام شاخێکە لە ڕووبە ڕووی مەریوان کە بەشێک لە مەریوان وە ک گەڕەکی ترخان ئاوا وئاوایی بەیەڵەو بەرقەڵا پاڵیان داوە پێوە کە لە سەردەی حوکمڕانی هەڵۆ خانی ئەردە ڵان ، مزگەوتێکی بەناوی مزگەوتە سوورە کە دانشگایەکی سەردەمی خۆی بووە و کە سانێک وەک مەڵا ئەبووبەکری موسەنێفی چۆری لە وێ دە رسیان وتووەتەوە، کە ئێستەش ئەومزگەوتە وەک ئاسەوارەکانی مێژوویی دێتە ئەژمار ئەو مزگەوتە لە رووی ئاسەوار ناسییەوە بایەخێکی زووری هەیە ئێستەش بەشکی بەرچاو لەو کەلووپەلە مێژوویانەی تێدایە بەشێکی بەرچاو لەو کەلوپەلە مێژوویانە لەلایە ن تیمێکی ئاسەوار ناسی بەسەرپەرشتی دوکتۆر کریمیان و بە هاوکاری شۆرا وشارەداری مەریوان، دەرهێنراوە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا دیسان کاری لە سەر بکرێت بۆ دەر هاوردنی ئەو کەلوپەلە مێژوویانە.