مێمڵ هۆکاری لە ناوبردنی ٨٠ هەزار هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان

0
1331

ژینگەوان: نزیکی ٨٠ هەزار لە دارستانی شارەکانی سەردەشت و پیرانشار بە هۆی مێمڵەوە خەریکە لە ناو دەچێت.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بە هۆی مێمڵ لێدان لە دار بەڕووەی شارەکانی پیرانشار و سەردەشت سەر بە پارێزگای ورمێ، نزیکەی ٨٠ هەزار هێکتار دار خەریکە لە ناو دەچێت.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە ژینگەییەکانی پارێزگای ورمێ، هۆکارە هەرێمییەکان، مەترسی ژینگەی بە هۆی وەردیلەکانی تۆز و خۆڵ، نەبوونی ڕێگا چارە و دەرمان بۆ پێشگیری لە ناوچوونی دارستانەکان، لە هۆکار گەلێکن بە شیوەی بەردەوام و ڕۆژانە لە ئاستی بەربڵاوتر دارستانەکانی ئەو پارێزگایە لە ناو دەبات.

وەهاب زادە ڕایگەیاندووە: هێلکە سەرەتاییەکانی ئەم مێمڵە لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە، چووتە ناو داربەڕو و نمامەکان و لە شیوەی هێلکە پەرەی سەندووە و بووەتە مێمڵ، هەتا ئەو جێگەیە کە دارستانەکان لە کۆتایی وەرزی بەهار هەموو دارەکان بێ گەڵا دەبن.

ناوبراو هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچوونی گەڵای دارەکان، دەبێتە هۆی لە ناوچوون دارەکان و کەم بوونەوەی ڕێژەی فتوسەنتێز و کەم بوونەوەی ڕێژەی پانی و بەرزبوونی دارەکان.

دار بەڕووەکانی داوێنی زاگرۆس لە پارێزگای ورمێ، بە هۆی پارێزگاری کردن لە سەرچاوەکانی ئاو و خاک، بەرهەم هێنانی بەروبوم، سەرچاوە ژێنێتیکییەکان، درووست کردنی دەوا و دەرمان و لە باربوون ئەکۆتوریستی، گرینگیەکی تایبەتی هەیە.

بەپێی ئامارە ڕەسمییەکان، شاری سەردەشت خاوەنی ٨٠ هەزار هێکتار داری سروشتییە، کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هۆی دانی موڵەتی دروست کردنی ئاپارتمان لە شاری سەردەشت و ڕەبەت بۆ ٥٠ هەزار کەم بووەتەوە.