دار سنەوبەرێک لە کوردستان زیاتر لە 750 ساڵ تەمەنی هەیە

0
1055

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، دار سنەوبەرێکی کۆن لە گەڕەکی شێخانی شاری (سەوڵاوا)ی سەر بە پارێزگای سنە بە مێژووی زیاتر لە 750 ساڵ یەکێک لە کۆنترین دار و ڕووەکەکانی ئەو ناوچه‌ دێته‌ ئه‌ژمار.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی ئیرنا، داری سنەوبەر کە لە کوردیدا ”پەلک” یشی پێ دەگوترێت لەو دەستە دارانەیە کە ئەگەر بەستێنەکەی بۆ دروست بکرێت، تەمەن و گەشەیان زۆر دەبێت و زیاترین دارە تەمەن درێژەکانی ئێران لە جۆری چنار و سنەوبەرن.

ئەو دار سنەوبەرە کە ئێستا لە حەوشەی مزگەوتی شێخانی شاری سەوڵاوایە، 750 ساڵ تەمەنیەتی.

پێشنوێژی مزگەوتەکە دەڵێت: بەپێی گوتراوە و لێکۆڵینەوەکان ئەم دارە 750 ساڵ تەمەنی هەیە.

ئاماژەی بەوەش کردووە ناو قەدی دارەکە هەشت مەتر و بەرزییەکەشی50 مەترە کە ئەگەر ڕیشەکانی لەژێر گوشاردا نەبوایە درێژایی و ناوقەدەکەی زیاتر دەبوو.

گوتیشی: بەپێی مێژووی کۆنی کە ئەو دارە، دەبێ ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و ژینگەی شاری سەوڵاوا زیاتر هەوڵ بدەن بۆ پاراستن و تۆمارکردنی لە ڕیزی میراتە فەرهەنگییەکاندا.

82361306-71276608

d42976bbc0d24db3f2d3f48d46a3de7c_L