خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، پشتیوانیی خۆیان لە “سماقان” ڕاگەیاند

0
1110

ژینگەوان: بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە شاری مەریوان خۆێندکاران زانکۆیی پەیام نووری مەریوان لە هەڵوێستێکی شیاودا سەردانی دۆڵی سماقان لە ناوچەی سەرشیویان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ئەو ناوچە راگەیاند.

ئەمڕۆ، ۱۲ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، بە ڕۆیشتن بۆ دۆڵی سماقان، پشتیوانیی خۆیان لە سماقان و خەڵکی سەرشیو ڕاگەیاند.

دوای هەڵبژاردنی دۆڵی سماقان بۆ جێگەی سووتاندن و هەڵڕژاندنی زبڵی مەریوان و…، هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی سەرشیو، دەنگی هەموو ژینگەدۆستانی ناوچەکە بەرز بووەوە و هەندێک داخوازی هاتەئاراوە.

خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوانیش، بەپێی ئەوەی خۆیان لەهەمبەری کۆمەڵگاکەیان و ژینگەی نیشتمانەکەیان بە بەرپرسیار دەزانن، ئەمڕۆ بە ڕۆیشتن بۆ سماقان، پشتیوانیی خۆیان بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەکە ڕاگەیاند.

خوێندکارانی بەشدار، وەک نوێنەری زۆربەی خوێندکاران، دەنگیان خستە پاڵی دەنگی خەڵکەوە و خوازیاری پاراستنی سروشتی کوردستانن و ڕادەگەیەنن کە ئەم کێشەیە تەنیا بە دانانی کارخانەیەکی بازیافت چارەسەر دەبێت.

هەروەها خوێندکارانی زانکۆی ناوبراو، بە دروشمی ((سماقان دەنگی زیندووی ژینگەپارێزییە؛ با هەموومان پشتیوانی سماقان بین))، دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی خەڵکی سەرشیوەوە.

This slideshow requires JavaScript.