بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بەتەمەنترین دارچناری كە تەمەنی زیاتر لە 2 هەزار ساڵە، لەشاری توێسركانی سەر بە پارێزگایی هەمەدان هەڵکەوتووە.
ئەو دارچنارە كە بە دار چناری باغوار ناسراوە، لە گەڕەكی باغواری شاری توێسركان لەناو حەوشەی مزگەوتێكی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی زەندییەكاندایە، بەرزییەكەی 255 مەترەو ئەستووریی دارەكەش 16 مەتر دەبێت، ئەو دارە پێستر لقو پۆپەكانی زۆر گەورەو بەربڵاوبووە، بەڵام بەهۆی دروستكردنی خانووبەرە لەو ناوچەیە بەشێك لە لقەكانی وشكبوونو بڕدراونەتەوە.
ئەم دارە وەكو ئاسەواری میللی لە و کوردستان ئێران تۆماركراوە، خەڵكی توێسركان ڕێزی تایبەت لەو دارچنارە دەگرن، شاری توێسركان چوارەمین شاری گەورەی پارێزگای هەمەدانە.