بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە درێژەی کۆبوونەوەی نارەزایەتی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان کە تائێستاش درێژەی هەیە، لە بڵاو کراوەیەکدا داوا لە خەڵکی مەریوان و گوندەکانی دەروبەری مەریوان دەکەن کە بۆ پێش گرتن بەم کارەساتە ژینگەیە پێشگیریان بکەن،
کۆمەڵێک لە خەڵکی ئاوایەکانی ناوچەی سەرشیوی کە بە نیشانەی نارەزایەتی بە بریاری شارەوانی شاری مەریوان بۆ گواستنەوە زبڵ و پاشماوەکانی ئەو شارە بۆ ئەو ناوچە سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە دۆڵی سماقان کۆبوونەوە و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە شۆێنەکە ئامادەن داوا لە سەرجەم خەڵکی مەریوان بە تایبەت چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو شارە دەکەن کە پشتوانیان بن بۆ پێش گرتن بە کارەساتە ژینگەیە.
یەکێ لە بشدارانی ئەم کۆبوونەوە رایگەیاند کە ئێمە وەک خەڵکی ئەم ناوچە ئەگەر بە دەیان رۆژ لێرە پاسەوانیمان داوە ناهێلین ئەم شۆێنە گەشتیاریە ببێت بە زبڵدان و شۆێنی دەیان جۆر نەخۆشی، هەروەها داوا لە خەڵکی مەریوان دەکەین کە پشتیوانمان بن.
جێگایی ئاماژەیە کە ئەمرۆ چەندین جار لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانەوە هێرش کراوەتە سەر ئەم خەڵکە کە شۆێنەکە بە جێ بهێڵن، بڵام تا ئێستا کە نزیک نیوەی شەوە خەڵکی ئەو ناوچە هەر لەوێ ئامادەیە.
چیای سماقان هه‌ڵکه‌تووه له ته‌نیشت به‌ردی گاڕان له ١٠ کیلومتریی خۆرهه‌ڵاتی شاری مه‌ریوان، که پێکهاتووه له دارستانێکی چڕ‌وپڕ و هه‌روه‌ها ڕوه‌که تایبه‌ته‌کان وه‌کوو: که‌ما، زه‌نگ، هه‌ڵز، به‌ڕه‌زا، ڕێواس و هه‌زاران ڕوه‌ک. هه‌روه‌ها شوێنێکی گه‌شتیارییه بۆ گه‌شتیاران به‌هۆی هه‌ڵکه‌وتنی پردی مێژویی گاڕان و به‌نداوی گاڕان له‌نزیک ئه‌م شوێنه و هه‌بوونی چه‌ن کانیاوێکی ده‌گمه‌ن که ئاوی ئه‌م کانیاوانه ده‌ڕژێته ناو ڕووباری گاڕان؛ له ته‌واو وه‌ره‌زه‌کانی ساڵدا به‌تایبه‌ت وه‌رزی به‌هار جوانییه‌کی بێ‌وێنه‌ی به‌م شیوه به‌خشیوه کە بە شارەوانی شاری مەریوان لە بریارێکی چاوەروان نەکراودا ئەو شۆێنە وەک شۆێنی زبڵ و پشماوەکانی مەریوان دیاری کردووە.