بەرێوە چوونی هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە ئاوایی نییەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە

0
1544

ژینگەوان: خەڵکی ژینگەپارێزی ئاوایی نییەر لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییدا سەرجەم ئەو گوندەیان بۆ پێشوازی لە ساڵی تازە لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

بەپێی هەواڵی ناوەندی ژینگەوان، ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ۲۷۱٨ی کوردی کۆمەڵێک لە لاوانی ئاوایی ئاوایی نییەر لە هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانەدا سەرجەم ئەو گوندەیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

شایانی باسە ڕۆژی هەینی کە لەلایەن لاوانی ئەم گوندەوە رێورەسمێکی بە شکۆ بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵ و جێژنی نەتەوەیی نەوڕۆز بە بشداری سەدان کەس لە خەڵکی ئەو ناوچە و ناوچەکانیتری کوردستان بەرێوە چوو، کە دوایی تەواو بوونی ئەم رێورەسمە هەموو شۆێنی بەرێوەچوونی رێورەسمەکە لەلایەن خەڵکی ئەو گوندەوە خاوێن کرایەوە.

جێگایی ئاماژە کە خەڵکی ئەم گوندە بە تایبەت لاوان ساڵانە بۆ پاراستنی ژینگە ئەو چەندین هەڵمەتی هاوشێوە و هەروها نەمام چاندن بەرێوە بردووە.

This slideshow requires JavaScript.