بەرێوە چوونی رێورەسمی”هەوای خاوێن بۆ منداڵانی سەوزی کەلهۆر” لە شاری گیلانغەرب

0
1059

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی “سەوزی زاکرۆس” بەبشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکوانان و خەڵکی ژینگەپارێزی شاری گیلانغەرب رێورەسمێکیان لە ژێر ناوی “هەوای پاک بۆ منداڵانی سەوزی کەلهۆر” لە ڕۆژی نەتەواتەی خاوێن پاک بەرێوە برد.

ڕۆژی چوار شەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧١٦ی کوردی(١٣٩٥هەتاوی) ئەنجۆمەنی سەوزی زاکرۆس بە بشداری رێژەیەکی بەرچاو لە خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو شارە هەروەها ناوندی ژینگە، پەروەردە و بارهێنان… بەرێوە برد.

لەم رێورەسمەدا کە بەبشداری خەڵکی ئەو شارە بەتایبەت منداڵانی قۆتابخانەی سەرەتایی هەروەها باخچەی ساوایانی لەلایەن ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی زاکرۆسەوە کۆمەڵێک وانەی ژینگەپارێزی هەروەها کۆمەڵێک باس لە سەر دۆخی هەنووکەی هەوای ناوچەکە و ئێران بە گشتی کرا.

لە درێژەی ئەم رێورەسمەدا لەلایەن منداڵانی بشدار لەم رێورەسمە کۆمەڵێک سرودی تایبەت بە ژینگە بە تایبەت پاراستنی هەوا لە ژێر ناوی دێو سیە” رێوار” کۆڵا جێگای ماشتین نییە” بێشکەش بەبشداران کرا.”

شایانی باسە لەم رێورەسمەدا لەلایەن شاعری ناوداری گیلانغەرب سەعید عبافتیان”بانان” چەندین شعر و سرودی تایبەت ژینگە خوێندرایەوە کە لە کۆتاییدا لەلایەن ئەنجۆمەنی سەوزی زاکرۆسەوە لەوحی رێزلێنانی پێشکەش کرا.

لە برگەی دووهەمی ئەم رێورەسمەدا لە لایەن منداڵانی بشداری ئەو رێورەسمە، لە شۆێنی بەرێوەچوونی رێوەرسمەکە تا میانی هاتنە ناو شاری گیلانغەرب بە هاڵگرتنی دروشمی ژینگەپارێزی بە نیشانەی نارەزایەتی دۆخی هەنوکەی هەوای ناوچە پێوا.

شایانی باسە ئەنجۆمەنی سەوزی زاکرۆس لە ماوەی تەمەنی خۆیدا لە شاری گیلانغەرب ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بواری ژینگە پاراستنی ژینگە هەروەها بەرێوە بردنی چەندین خولی فێربوونی زمانی کوردی لەو ناوچە بە رێوە بردووە یەکێ لە ئەنجۆمەنە چالاکەکانی پارێزگایی کرماشانە کە لە سەرەتایی بەهاری ئەمساڵەوە ڕۆڵی بەرچاوی لە کۆژانەوەی ئاگری نەیارانی ژینگە کوردستان لەو ناوچە بینیوە.

photo_2017-01-19_11-46-12

photo_2017-01-19_13-16-49

photo_2017-01-19_13-16-59

photo_2017-01-19_13-17-07

photo_2017-01-19_13-17-12

photo_2017-01-19_13-17-21

photo_2017-01-19_13-17-26

photo_2017-01-19_13-17-31

photo_2017-01-19_13-17-39

photo_2017-01-19_13-17-50