بەرێوەچوونی هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە زرێباری مەریوان

0
1239

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، گرووپی شاخەوانانی “کاسارۆ” لە شاری مەریوان لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆییدا بە هاوکاری خەڵکی ژینگە دوستی مەریوان هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوەی لە رێگای زرێبار بەرێوە برد.

ئەمرۆ هەینی ٢٠ی رەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی گرووپی شاخەوانانی “کاسارۆ” لە شاری مەریوان بە هاوکاری چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان لە هەڵمەتێکی ژینگە دوستانەدا رێگایی نێوان مەریوان زرێباریان خاوێن کردەوە.

ئەم هەڵمەتە بەبشداری کۆمەڵێک لە ژنانی شاری مەریوان بەرێوەچوو، شایانی باسە کە گرووپی کاسارۆ پێشتریش چەند هەڵمەتی هاوشێوەی بۆ پاراستنی ژینگە زرێبار بەرێوە بردە بوو.

This slideshow requires JavaScript.