ژینگەوا: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە پیرانشار، کۆمەڵەی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار لە درێژەی هەڵمەتە ژینگەپارێزیەکانی خۆیان بۆ ژیانەوە ژینگە کوردستان بیستوچوارەمی هەڵمەتی “ڕۆژێک بۆ ژینگە”یان بەرێوە برد.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲٤ی خاکەلێوەی ۱۳۹٦ بیستوچوارەمیین هەڵمەتی ڕۆژێک بۆ ژینگە کە تەرخان کرابوو بە چاندنی نەمام لە گردی نەورۆز و لە ژێر ناوی؛ “نەمامێک بچێنە با نیشتمان هەناسەیەک نوێ بکاتەوە ” بە بەشداری چالاکانەی خەڵکی ژینگەپارێزی شاری پیرانشار بەڕێوەچوو.
لەو هەڵمەتەدا کۆمەڵێکی بەرچاو نەمامی “سرو نقرای” چێنرا.