ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وڵاوا

0
1363

لە ماوەی کەمتر لە یەک حەفته‌ی ڕابردوودا، دوو جار ئاگر لە دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وڵاوا بەربووە کە زەرەر و زیانێکی زۆری بەو ناوچەیە گەیاندووە.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی جۆزەردان، دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچه‌ی سەوڵاوا ئاگریان تێبەربووە کە بووەتە هۆی سوتانی ڕووبەرێکی زۆر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە. هەروەها، لە گوندی “ڕشە دێ” ئاگر لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو گوندە بەردراوە. شایانی باسه‌، خەڵکی ئەم گوندە بۆ کونتڕۆڵ کردن و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە داوایان لە خەڵکی مەریوان و گوندەکانی دەورووبەر کردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ زۆری و چڕیی پووش و پەڵاش لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، دەبنە هۆی ئاگرکەوتنەوەی سروشتی، بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا هۆکارە مرۆییەکان دەستێکی باڵایان لە ئاگرکەوتنەوەکاندا هەیە.