ئاگرتێبەردان دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بەردەوامە

0
1404

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بەردەوامە.

ڕۆژی هەینی ٦ی گەلاوێژی ٢٧١٧ی کوردی بۆ چەندمین جار لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی مەریوان لە نزیک ئاوایی هەنجیران ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردرا.

هەواڵنێری ژینگەوان لەو بارەوە رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەمە دووهەم حاڵەتی ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی ئاوایی هەنجیرانە و سەربازەکانی یەکێ لە برجەکەکانی هێزەکانی حکومەت ئەوەشیان پشت راست کردووەتەوە کە لەلایەن بەرپرسانی ئەو ناوچە بە دیاری کراوی بەرپرسی برجەکی هێزەکانی سپا لە نزیک ئاوایی هەنجیران ئەم کارە بەرێوە چووە.

جێگایی ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا بەرپرسی ئاگرکۆژێنەوەی شاری هەڵەبجە لە باشووری کوردستان رایگەیاند، کە هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران بە ئەنقەست ئاگر لە ناوچە سنووریەکانی نیوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەدەن لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ حاڵەت ئاگرتێبەردان لە ناوچە سنووریەکان روویداوە.

هەر لەو پیوندیەدا و هەر لە شاری مەریوان، ڕۆژی ٥ی گەلاوێژ ئاگر لە دارستانەکانی ئاوایی لەنجاوا هەروەها دارستانەکانی ئاوایی وەشکەڵان بەردرا، کە بووە هۆی لە ناو چووون و سووتاندنی دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە.

جێگایی ئاماژەیە کە لە سێ ڕۆژی رابردوودا ناوچەکانی مەڕە خێڵ سەر بە شاری پاوە، ناوچەی”مارمیشو” سەر بە شاری ورمێ، دارستانەکانی ئاوایی مووسک سەر بەشاری مەریوان لەو شوێنانە بوون کە لەلایەن دژمنانی ژینگەی جوانی کوردستانەوە ئاگری تێبەردارا.

لە سەرەتایی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا بە دەیان جار لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە ئاگر لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردراوە، سەرەرایی ئاگرتێبەردان لە سرووشتی کوردستان زۆربەی جارەکانیش رێگری لە چالاکانی ژینگەپارێزی کورد دەکەن کە بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکان دەچن.

This slideshow requires JavaScript.