ئاوی رووباری سیروان بۆ پارێزگای خوزستان گوازارایەوە

0
1772

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕێڕەوی ئاوی ڕووباری سیروان لەئاکامی کەمتەرخەمیی ناوەندەکانی حکومەت بەرەو دەشتی عەبباس لە پارێزگای خوزستان گوازرایەوه.‌

گواستنەوەی ئاوی ڕووباری سیروان لە پارێزگای کرماشان بەرەو پارێزگایەکی دیکەی ئێران، لە کاتێکدا بۆ دەشتی عەبباس لە ئەهواز دەگوازارێتەوە کە بەشێکی بەرچاو لە شارەکانی کوردستان بە تایبەت شارەکانی پارێزگای کرماشان لە بێ ئاوی تەواودە بە سەر دەبەن و بەشێکی زۆر لە گۆندەکانی ئەو پارێزگا تا ئێستاش بە بەشێوەی ڕۆژانە لە شار و گۆندەکانی دەورووبەر دەیکڕێن.

خاڵی جێگایی سەرنجی ئەم بریارە لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای کرماشانەوە ئەوە کە دەشتی عەبباس لە پارێزگای خوزستان بۆ خۆی خاوەنی سەرچاوەی ئاوێکی بەچاوە.

هەروەها ساڵانیکە خەڵکی پارێزگای کرماشان بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کشتوکاڵی تێیدا دەکرێ چاوەڕێی ئەوە بوون کە بەرپرسانی پارێزگا لە هەوڵی ئەوەدابن کە لە بەفێرۆچوونی ئاوی سیروان بەرگری بکەن.

گەڵاڵەی ڕاگرتنی ئاوی سیروان لە پارێزگای کرماشان و دابەشکردنی بەسەر ناوچەکانی دیکەی ئەو پارێزگایەدا بە مەبەستی گەشانەوەی کەرتی کشتوکاڵی تا ئێستا نەخراوەتە بوواری جێبەجێ کردنەوه.

شایانی باسە ئەم بریاری ناوندەکانی حکومەت لە کاتێکدا بەرێوە چووە کە چالاکانی مەدەنی ناوچەی کرماشان هەروەها کۆمەڵێک لە ئەنجۆمەنەکانی ژینگەپارێریەکانی ئەو ناوچە لەمەڕ ئەم حەرکەتە ناوندەکانی حکەمەت نارەزایەتییان دەربریوە کە هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە تەنانەت بە بەشێکی ئەنجۆمەنەکانیان راگەیاندووە لە ئەگەری بە راگەیاند کردنی ئەم بابەتە رووبەرووی لێپێچینەوە دەبن.