جاشێک لە شاری بۆکان کوژرا

0
1364

ئێوارە درەنگی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی بۆ جاری دووهەم لە گەڕەکی فەرهەنگیانی شاری بۆکان، گرژی و ئاڵۆزی هاتە ئاراوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری بۆکان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، لە گەڕەکی فەرهەنگیانی شاری بۆکان کەسانێکی نەناسراو تەقەیان لە دوو کەسی سەربە ڕژیم کردووە و یەکێک لەو کەسانە کوژراوە.

کەسی کوژراو جاشێکی بەناوبانگی شاری بۆکانە.

ناسناوی ئەو جاشەی ڕژیم لە شاری بۆکان، خوسرەو ساڵە چیمەن، ڕاگەیێندراوە.

بەرپرسانی ڕژیم لە شاری بۆکان تێدەکۆشن لە ڕێگای هەندێک ماڵپەڕی سەر بە خۆیان وەک “زریان” ئەو هەواڵە بەلاڕێدا ببەن.

زانیارییەکانی ڕٶژی کورد باس لەوە دەکەن کە ئەو جاشە لە ئەنجامی وێکەوتنی ٣ گوللـە کوژراوە.

ئێستا بەردەرگای نەخۆشخانەی شاری بۆکان، پڕە لە مەئموور و ئاڵۆزییەکی زۆری پێوە دیارە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری بۆکان دوای بەدواداچوونی ورد باس لە ئەگەری نەمردنی ئەو جاشە دەکات و دەڵێ بەپێی هەندێ زانیاریی ورد تا ئێستا نەمردووە بەڵآم دۆخی یەکجار ئاڵۆزە و لە ئای سی یوی نەخۆشخانەی بۆکان خەوێندراوە و پێدەچێ بۆ نەخۆشاخانەی خومەینیی ورمێ ڕابگوازرێ.

تا ئێستاش لە بەر دەرگای نەخۆشخانەی بۆکان تا ناو ئورژانس، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمەوە گیراوە و تەواو دۆخێکی ئەمنیەتی بەسەردا زاڵە.

photo_2016-08-02_21-58-59

photo_2016-08-02_21-59-04

photo_2016-08-02_21-59-07

photo_2016-08-02_21-59-10

photo_2016-08-02_21-59-13

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت