جاشێکی دیکه شەڕی سووریادا بە کوشت چوو

0
2832

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکانی رژیمی تیرۆریستیی ئێران، جاشێک کوردی خەڵکی کرماشان کە بە شەڕ دژی ئەرتەشی ئازاد رەوانەی سووریا کرابوو، کوژرا.

هەواڵدەریی مێهر لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە،  فەرەیدوون ئەحمەدی کە لە شەڕی حەڵەب لەلایەن هێزەکانی فەیلەقی شامەوە بە دیل گیرابوو، پاش تێکهەڵچوونی هێزەکانی رژیمی ئەسەد_تاران لەگەڵ هێزەکانی ئەرتەشی ئازاددا کوژرا.

رێکخراوی داعش کە وەکوو هاوپەیمانی رژیمی ئێران لە شەڕی سووریادا رۆڵی بینوە، هێزەکانی ئەرتەشی ئازاد به سەحەواتی ریده ناو دەبات و هەتا ئێستا رێکخراوی داعش لە سووریا زۆرترین رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەرتەشی ئازاددا هەبووە.

کەلاکی فەرەیدوون ئەحمەدی ئەمڕۆ هەینی، پاش ئەوەی گەڕێندرایەوە ئوستانی کرماشان، بە بەشداریی جاش و بەکرێگیراوانی رژیم، چاڵ کرا.

رژیمی تاران بۆ هێشتنەوەی رژیمی ئەسەد لەسەرەتای ئاڵۆزییەکانی سووریاوە، دەیان بەکرێگیراوی رەوانەی کوشتارگەکان کردووە کە نزیک بە تێکڕای ئەو کوژراوانە لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ئەرتەشی ئازاددا کوژراون.
هەروەها نزیک بە تێکڕاوی کوژراوەکانی رژیم لە سووریا لە نەتەوەی غەیرە فارسەکان بوونە کە زۆربەیان هاووڵاتیی ئەفغانی و گیلەکی بوونە.

هەتا ئێستا ١٣ جاشی دیکەی خەڵکی کرماشان بۆ مانەوەی رژیمی ئەسەد، لە شەڕەکانی سووریادا کوژراون.

رژیمی تیرۆریستیی ئێران، ئاماری کوژراوەکانی خۆی لە شەڕی سووریادا زیاتر لە ١١٠٠ کەس راگەیاندووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت