داعش دوو گریلای پەکەکەی سەربڕی+وینە

0
4370

رێکخراوی تیرۆریستیی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سەربڕینی ٢ گریلای سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانی بڵاو کردەوە.

داعش ئاماژەی بە ناسنامەی گریلاکان نەکردووە، بەڵام لەژێرنووسی ڤیدیۆکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو دوو کەسە سەربە پارتی کرێکارانی کودرستانن.

هاوکات ئەو تیرۆریستانەی گریلاکان سەردەبڕن بە دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی پەیامێک بە وڵاتانی رۆژئاوایی ئەدەن کە بۆ شەری داعش پشتیوانی لە کوردەکان نەکەن.

ماوەیەک پێش ئێستا هەواڵی دەستبەسەرکرانی ٤ گریلای یەکینەکانی سەربە پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان (باکووری سوریا) بڵاو بوویەوە، بەڵام یەکینەکانی پارتی کرێکاران ئەو هەواڵەیان رەت کردەوە.

هەتا ئێستا لێپرسروانی سەربە پارتی کرێکاران لەمەڕ شەهیدکرانی ئەو دوو گریلایە بەدەستی تیرۆریستانی داعش هیچ پەرچەکردارێکیان نەنواندووە.

هاوکات لە بەشێک لەو گرتە ڤیدیۆیەدا تەرمی زیاتر لە ٣٠ گریلای بڵاوکردۆتەوە کە لە ناویاندا دوو چەکداری بیانی بەناوی ریان لۆک ( Ryan lock) خەڵکی بریتانیا و چەکدارێکی کانادایی بەناوی نازارنو ئانتونیۆ (Nazareno Antonio) دەبیندرێ، کە لە هێرشی پەکەکە بۆ ئازادکردنی گوندەکانی سەربە شاری رەقەی سوریادا گیانیان لەدەست داوە.

پێشتر پەکەکە هەواڵی کوژرانی ئەو دوو چەکدارە بیانیەی بڵاو کردبوویەوە کە رێکەوتی ٢١ی دیسامبری ٢٠١٦ لە هێرشێکدا گیانیان لەدەست دابوو.

22533281_SA

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت