ڕۆژی كورد : به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ندی ڕۆژی كورد رژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه له ڕێگه‌ی تۆپخانه‌كانی نیشته‌جێ كرا‌و له نزیك سنووری هه‌رێمی كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌ستی به تۆپبارانی ناوچه‌كانی سیده‌كان ،بەربەزین، کونەڕێ، کەتینە و دۆڵی ئاڵان ، رەش هەرمیان ،حاجی ئۆمه‌ران و به گشتی به‌رزاییه‌كانی كێله‌شین كردوووه و تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه تۆپبارانه‌كان به‌رده‌وامن.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به بیانووی هه‌بوون و جێگیر بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌ر سنووره‌كان ، به خه‌ستی ئه‌و ناوچانه‌ی داوه‌ته به ئاگری تۆپخانه‌كانی ،
ههوارچی و مه‌ڕدار و وه‌رزێران له ترسی تۆپبارانه‌كانی رژیمی ئێران ئه‌و ناوچانه‌یان چۆڵ كردووه ،
به‌لام به پێی هه‌واڵه‌كان سێ منداڵ و ژن و پیاوێك واته پێنج كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تا ئێستا بریندار بوون .
ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه نازم ده‌باغ ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران رایگه‌یاند كه له دانیشتن و قسه كردنمان له گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ، پێمان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئێران ته‌نیا بنكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوردومان ده‌كا و كاری به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سڤیل نییه .
پێویسته بگوترێ له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بڕیاری دا پێشمه‌رگه‌كانی ڕه‌وانه‌ی سنووره‌كانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات بكا و هاوكات هێزی پێشمه‌رگه‌ش حزووری سیاسی و نیزامی له ناو جه‌رگه‌ی خاكی ڕۆژهه‌ڵات دا هه‌بێ ،
تا ئێستا له ناوچه‌كانی ڕه‌به‌ت ، بانه ، پیرانشار ، سۆمای ورمێ ، شنۆ ، مه‌هاباد و سه‌وڵاوای مه‌ریوان شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له نێوان جاش و پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی دێموكرات ڕوویداوه ،
له‌و شه‌ڕانه دا ٨ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به ناوه‌كانی كه‌ماڵ خزری ، سه‌ید عومه‌ر حوسێنی ، لوقمان شێخانی ، خالید په‌یغامی ، سه‌لاح نادری و جه‌ماڵ ئیسماعیلی له شه‌ڕی شنۆ و هه‌روه‌ها شۆرش مینبه‌ری و شاخه‌وان مینبه‌ری له شه‌ڕی مه‌ریوان شه‌هید بوون .
هاوكات ڕێژه‌یه‌كی نادیار له جاش و پاسداری كۆماری ئیسلامیش كوژراون كه به هۆی ناڕوونی له ڕاگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ڕێژه‌ی كوژراوانی ڕژیم نادیاره به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه له به‌رانبه‌ر دا پێشمه‌رگه‌كانیان به ده‌یان جاش و پاسداری رژیمیان كوشتووه .